![](/assets/artwork/1x1-42817eea7ade52607a760cbee00d1495.gif)
118 episodes
![](/assets/artwork/1x1-42817eea7ade52607a760cbee00d1495.gif)
The Diwaxan Podcast Diwaxan Podcast
-
- News
پۆدکاستی دیوەخان پۆدکاستێکە کە پلاتفۆرمێک دابین دەکات بۆ گفتوگۆکردن دەربارەی جۆرەها بابەتی سەرسامکەر لەگەڵ کەسانی خاوەن باکگراوندی جۆراوجۆر بە شێوازێکی گەنجانەو پڕ لە تەنز.
-
حەمە کوردش: دزینی یاری، گەیمینگی خۆش، یادگاری مناڵی😂🎮
ئەڵقەی ئەمجارەمان لەگەڵ خاڵە حەمە کوردشە، کە یەکێکە لە بەناوبانگترین گەیمەرەکانی کوردستان. لەگەڵ خاڵە حەمە باسێکی یادگارییەکانی مناڵی و گەیمینگ ئەکەین.
-
رەوا جەلیزادە: ترس و ئازارەکانی دایك، لێدانی مناڵ، خۆشەویستی ئۆتیزم - پۆدکاستی دیوەخان #126
پۆدکاستی ئەمجارەمان لەگەڵ خاتوو ڕەوا جەلیزادەیە، کە دایکێکی زۆر میهرەبان و بە توانایە، ڕەوا خان باسی چیرۆکی خۆی ئەکات کە بوون بە دایك چۆن ژیانی گۆڕی، خاوەنی براندی خۆی بوو و بەڕێوبەری کۆمپانیا بوو بەڵام وازی لە هەموو کارەکانی هێنا لە پێناو پەروەردەکردنی کچە تاقانەکەی.
-
لە شاخەوە بۆ کۆشکی سپی: یەکەمین دکتۆرای زانکۆی سلێمانی، دکتۆری ٣ زانکۆی نێودەوڵەتی! - #125
ئەڵقەی ئەمجارە لەگەڵ دکتۆر سامان شاڵی باسی ئەزموونی زۆر دەوڵەمەندی چەن ساڵەی خۆی دەکات، یەکەم کەس بووە کە بڕوانامەی دکتۆرا بەدەستبهێنێت وەکو قوتابی زانکۆی سلێمانی لە وڵاتی بەریتانیا، و خزمەتێکی زۆری کردووە بە شۆڕشی کورد و پێشمەرگە لە شاخدا، دامەزرێنەری کۆنگرەی کورد بووە لە ئەمریکا و خزمەتێکی زۆری بە دۆزی کورد کردووە لە ئەمریکا. هەروەها باسێکی بارودۆخی سیاسی و ئابووری و ئەکادیمی کوردستان دەکات.
-
دکتۆر زانا ئەحمەد قەساب: نەخۆشییەکانی دڵ و دەروون، جنۆکە و خۆکوشتن و زانست! - پۆدکاستی دیوەخان #124
ئەڵقەی ئەمجارەمان لەگەڵ دکتۆر زانا ئەحمەد قەسابی زۆر ئازیزە کە دکتۆری دەروونی و دەروونشیکارە. دکتۆر زانا باسی جیاوازی نێوان ئیشی پزیشکانی مێشک و دەمار لەگەڵ پزیشکی دەروونی ئەکات و مێژووی سەرهەڵدانی نەخۆشییە دەروونییەکان ڕوون ئەکاتەوە. وە هەروەها باسی نەخۆشییە دەروونییەکان ئەکات لە ڕووی زانستی و ئیسلامییەوە. وە نەخۆشی خەمۆکی و چارەسەرەکانی لەگەڵ کاریگەری ژینگە لەسەری بە جوانی ڕوون ئەکاتەوە.
-
باریکان: ژنی ماڵەوە و سەرکردە، ئازاری ژن و پیاو، کاندیدی پەرلەمانی ئەوروپا! - پۆدکاستی دیوەخان #123
ئەڵقەی ئەمجارەمان لەگەڵ باریکان خانی زۆر ئازیزە، باریکان کۆمەڵناسێکی کوردە و زۆربەی ژیانی لە دانیمارک ژیاوە و یەکێک بووە لەو کەسانەی کە خزمەتێکی زۆری کردووە لە ڕێگەی سۆشیاڵ میدیا و لە ئێستادا خۆی کاندید کردووە بۆ یەکێتی نوێنەرانی ئەوروپا وەکو ئافرەتێکی کورد! باریکان باسی ژن و سەرکردایەتی و گرنگی زمانی دایک دەکات و ڕوونیشی دەکاتەوە کە چۆن پیاو و ژن هەردووکیان ڕۆڵ و بایەخی خۆیان هەیە. هەروەها باسی پەروەردەکردنی منداڵ و سەرکردایەتی ژنی ماڵەوە دەکات.
-
جەژنی دیوەخان: میوانەکان لە پشتی کامێرا، خۆشترین ئەڵقەکانمان، راستی ژیان! - پۆدکاستی دیوەخان #122
ئەڵقەی ئەمجارەی دیوەخان تەنیا خۆمانین! باسێکی جەژن و ماندووبوونی ڕەمەزان ئەکەین، هەروەها باسی خۆشترین ئەڵقەکانی دیوەخان و میوانەکان ئەکەین کە لە پشتی کامێرا چۆنین،لەگەڵ چەن ڕاستییەکی ژیان کە لەم ماوەیە بۆمان دەرکەوتووە.