ktebstan bilal kamaran
-
- Arts
کەناڵی پەرتووکی دەنگی
-
ڕشتەی مرواری
لە سەرەتای ئەم سەدەی بیستەمەوە، وردە وردە خوێندەواری لە ناو ڕەمەکی کورددا پەرەی سەندووە و ئەستێنێ. ئینکار ناکرێ خوێندەواری چرای ژیانە، بەڵام لە لایەکی ترەوە، من هەست بە زیانێکی گەورە ئەکەم لە ڕووەوە؛ هەست بەوە ئەکەم چونکە خوێندەوارییەکە بە زمانی کورد نییە، هەتا سەدەی بیستەم بەسەر ئەچێ و قەومی کوردیش نەمێنێ. بۆیە ئەڵێم نەمێنێ، چونکە منداڵەکە لە قوتابخانەی غەیری کوردی لە باتی وشەیەکی کوردی فێر بێ، وشەیەکی غەیری کوردی فێر ئەبێ. ئەو وشەیە دێنێتەوە ماڵەوە و قسەی پێ ئەکا، برا بچکۆلەکە و خوشکە نەشمیلەکەی لێوە فێر ئەبن، باوکی منداڵەش ئەڵێ: کۆرپەلەم فێری زمانی نان پەیداکردن بووە، ئەویش وەری ئەگرێ، دایکیشی ئەڵێ: لە دەورت گەڕێم چەند قسەکانت جوانە؟! ئەویش فێری ئەبێ! بەرە بەرە زمانی قوتابخانەی غەیری کوردی منداڵەکە، شوێن هەوارێکی خۆش بۆ خۆی لە ماڵی باوکی منداڵەدا دروست ئەکا و زمانی مادەرزادی کوردییەکەی لە ژێریا دەست ئەکا بە نقەنق! کە پشتێک بەم جۆرە ڕۆیشت، پشتی دووەم و سێهەم ئەڵێن: باب و باپیری ئێمە بە ڕەحمەت بن، بە زمانێک قسەیان ئەکرد کە پێیان ئەوت زمانی کوردی!..
ناوی پەرتووك : ڕشتەی مرواری
بەرگی یەکەم
نووسەر : عەلائەددین سەجادی
خوێندنەوەی : ئومێد عەلی
کاری دەنگ : دلێر سەلیم -
تۆ کاپتنی
ژیان لەشێوەی کەشتییەکدایە. کە هەنگاو بە هەنگاو لە خاڵی سفرەوە دەست پێ دەکات بەرەو کۆتا خاڵی ژیان. بەڕێوەبردنی ئەم کەشتییە پێویستی بە کاپتنێکی باش و وریا هەیە. پێویستە کاپتنی ئەم کەشتییە شارەزاییەکی تەواوی هەبێت لەگەڵ کەسایەتییەکی بەهێز و ئامانجێکی دیاریکراو، چونکە هیچ کەشتییەک ناگات بە مەنزڵ ئەگەر کاپتنەکەی لە مێشکی خۆیدا ئامانجێکی دیاریکراوی نەبێت.
تۆ کاپتنی
لە نووسینی: موحسین ئەمین
هەڵەچنی: دکتۆر بەختیار کەمال تاڵەبانی
خوێندنەوەی: ڕێژین ڕەحیم -
مردووخۆرەکان
مردووخۆرەکان یادداشتێکە لە لایەن ئاناتۆل دارۆف نووسراوە و لە لایەن بورهان قانع لە دووتوێی ٧٤ لاپەڕەدا کراوە بە کوردى. ئەم بەرهەمە باسى گەمارۆى شارى لینینگرادى ڕووسیا دەکات لە لایەن سوپاى ئەڵمانیاوە، باسى خۆڕاگریى دانیشتوانى ئەو شارە دەکات کە چۆن بەرگەى ئەو هەموو ناهەموارییە دەگرن و ئامادە نین شارەکەیان بکەوێتە ژێر دەستى ئەڵمانەکان.
نووسەر خۆى لە ناو ڕووداوەکانى ئەو کاتەدا ژیاوە و بەچاوى خۆى هەموو ڕووداوەکانى بینیوە.
دانیشتوانى شارەکە چوار ملیۆن کەس بوون، بەڵام بە هۆى برسێتى و شەڕ نزیکەى سێ ملیۆن کەس دەمرن. -
مەملەکەتی شەیتان - 3
ناوی پەرتووک : مەملەکەتی شەیتان
نوسینی : ماکوان کەریم
خوێندنەوەی : ھەردی عەلی -
مەملەکەتی شەیتان - 2
ناوی پەرتووک : مەملەکەتی شەیتان
پەرتووکی دووەم
نوسینی : ماکوان کەریم
خوێندنەوەی : ھەردی عەلی
کاری دەنگ : ھەردی عەلی -