17 episodes

نێوەرۆکی کۆمەڵایەتی، دەروونی، پەروەردەیی لەخۆدەگرێ

پۆدکاستی ژیان و بەرکەوت‪ن‬ Nareman Agale نەریمان ئاغالی

    • Society & Culture
    • 5.0 • 1 Rating

نێوەرۆکی کۆمەڵایەتی، دەروونی، پەروەردەیی لەخۆدەگرێ

    چۆن ئاگاداری منداڵەکەی نێو ناخمان بین بۆ ویستەکانی بەتووڕەییەوەوە دەرنەکەوێ یان نەگری؟

    چۆن ئاگاداری منداڵەکەی نێو ناخمان بین بۆ ویستەکانی بەتووڕەییەوەوە دەرنەکەوێ یان نەگری؟

     
    چۆن ئاگاداری منداڵەکەی نێو ناخمان بین بۆ ویستەکانی بەتووڕەییەوە دەرنەکەوێ یان نەگری؟
     
    هەریەک لە ئێمە بەردەوام لە کاتی بەرکەوتنی لەگەڵ هەر کەسێکدا خۆی لە یەکێک لەو سێ دۆخانەدا دەبینێتەوە:
    ١) لاساییکردنەوەی دایک و باوک.
    ٢) لە کاتی ئێستای خۆیدا و مامەڵەی هۆشیار و ئاگامەندانە.
    ٣) لە دۆخی منداڵیی خۆیدا. 
     
    فەرموون لە ئەڵقەی #١٦ پۆدکاستی ژیان و بەرکەوتندا بەو وردی بە دۆخەکانی خۆمان ئاشنا دەبین و تێیدا هەوڵی تێگەیشتن لە خۆمان و ئەوانی تر و زۆر باسی تر لەوبارەوە دراوە. 
     
    سوپاس بۆ سەرنج و تێبینیەکانتان و تکایە دوای گوێگرتن لە ژێر کەناڵەکانی پۆدکاستی ژیان و بەرکەوتندا لە فیدباکەکانتان بێ بەشم مەکەن، داخۆ تا چەندێک تێگەیشتن لێی ئاسان بووە  و چیتان لێ وەرگرتووە💐
     
    سوپاسیش بۆ بڵاوکردنەوە ناساندنی پۆدکاستەکە بە ئەزیز و هاوزمانانمان💐💐
     
    نەریمان ئاغالی 
    _________________________
    #پۆدکاستی #ژیان_و_بەرکەوتن
    #کۆمەڵایەتی #دەروونی #پەروەردە #دەرونناسی #ژیان #بەرکەوتن #پۆدکاست #خۆناسین #تێگەیشتن
     
     ناوی تیۆریی
    TRANSACTIONAL ANALYSIS (OF ERIC BERNE)

    • 53 min
    پەنجەرەی یۆهاری بۆ باشتر بینین و ناسینی خۆمان

    پەنجەرەی یۆهاری بۆ باشتر بینین و ناسینی خۆمان

    پەنجەرەی یۆهاری بۆ باشتر بینین و ناسینی خۆمان. 
    پەنجەرەی یۆھاری کورتکراوەی یۆ و ھارییە کە دوو کەسایەتین لە ساڵی ١٩٥٥ دا لە توێژینەوە و قوڵبوونەوەیەکدا لەسەر ناخ و کەسایەتی تاک و بەرکەوتنەکانی لەگەڵ ئەوانی تردا، زانیاری و خاسیەتەکان و چۆنیەتی کەسێکیان بەسەر چواربەشی زانیاریدا دابەشکردوون و بەو پێیە مرۆڤ ئاگاداری دووبەشی خۆی نییە، ئەوەی گرنگە لێرەدا ئێمە بیزانین: ئەوانی تر ئاگاداری بەشێکی زانیاری دەربارەی خاسیەتەکانی ئێمەن، بەڵام خۆمان نا، ئەمە دەکرێ باش بکرێ. 
    وەکو ئەوبەشانەی خوارەوە:
    تکایە پەنجەرەیەک بێنە پێش چاوی خۆت کە بەسەر چوار بەشدا دابەشکرابێ. 
    1. بەشی دیار و گشتی لای سەرەوەی چەپی پەنجەرەکە: ئەم بەشە بۆ خۆمان و ئەوانی تریش ئاشکرایە، ئەو بەشەیە کە ھەڵسوکەوت و حەز و زانیاریەکانمان لەگەڵ ئەوانی دیدا دیارن.
    2. بەشی تایبەتی خود لە لای چەپ و بەشی خوارەوەی پەنجەرەکەدا، ئەم بەشە لای ئەوانی تر شاراوەیە، بەڵام لای خۆمان ناسراوە و بە مەبەست ئەو نھێنیانە بە شاراوەیی لای خۆی دەھێڵێتەوە، لە ڕێگەی زمان و گفتوگۆوە دەکرێ بۆ ئەوانی دی ئاشکرا ببێ.  
    3. بەشی نادیار و شاراوە بۆ خۆمان و ئاشکرا بۆ ئەوانی تر، ئەمە لای ڕاستی پەنجەرەکەیە بەشی سەرەوە و لای گرنگی ئەم ئەڵقەیەی پۆدکاستی ژیان و بەرکەوتنە، ئەمە ئەو بەشەیە کە ھەڵسوکەوتی خود تێیدا لای دەورووبەری دیارە و بەڵام خۆی توانای بینینی نییە. بۆ بینینی ئەم بەشەی خۆمان پێویستمان بە وردبوونەوە و سەرنجی ئەوانی ترە لەسەر خۆمان ( Feedback). 
    4. بەشی ھەستپێنەکراو، لای ڕاست  و خوارەوەی پەنجەرەکە، ئەم بەشە لای خود و وەھەم لای ئەوانی تر شاراوەیە. تەنھا لە ڕێگەی بەخۆداچوونەوە و وردبوونەوەی قووڵ لە لایەن خودەوە یان لەڕێگای ئەزموون و تاقیکردنەوەی کار و خولیاکانەوە وەدیار دەکەوێ، دەتواندرێ پێی بگوترێ گۆشەی بەهرەمەندییە نەدۆزراوەکان یان نەبیندراوەکان.
    لەم ئەڵقەیەی پۆدکاستی ژیان و بەرکەوتن دا ڕاهێنانی ناساندنی ئەو بەشەی شاراوە لەخۆمان دەخرێنە ڕوو. 
    بەهیوای سودلێبینین و هەر هەبن💐
    نەریمان ئاغالی

    • 30 min
    تۆ کێیت، وێنەی خۆت چۆن دەبینیت، ئەی دەتەوێ چۆنبیت؟

    تۆ کێیت، وێنەی خۆت چۆن دەبینیت، ئەی دەتەوێ چۆنبیت؟

    ئایا تۆ وێنە و نەخشەیەکی جێگیرت یان جوڵاوت بۆ ژیانت هەیە؟ 
    باوەڕت بەخۆت هەیە یان نا؟
    ئەی ئەو هەستە چۆن و بۆ لای تۆ دروستبووە؟
    ئەی چۆن بتوانین دەستکاریی ئەو هەستەمان بکەین و ئەوەی ئەوانی تر لە ناخی ئێمەدا بەهەڵە چاندوویانە ڕاستی بکەینەوە؟
    ئەو وەڵامانە و چەندین پرسیار و وەڵام و شێوەی مامەڵەکردن لەگەڵ ئەوانی تر و خۆماندا لەم ئەڵقەیەی پۆدکاستی ژیان و بەرکەوتن ەوە گوێبیست دەبیت! 
    سوپاس بۆ بڵاوکردنەوەی لای خۆتانەوە، هەر هەبن
    نەریمان ئاغالی
     

    • 59 min
    خواردن و سەلامەتی و پەیوەندی و سێکس و سەربەخۆبوون، پێویستی سەرەتایین

    خواردن و سەلامەتی و پەیوەندی و سێکس و سەربەخۆبوون، پێویستی سەرەتایین

     پێویستی خواردن و خواردنەوە و ھەناسە و خەوتن، جەستەیین
    پێویستی: خۆشەویستی و سێکس و قبووڵکردن لەلایەن ئەوانی دییەوە و سەرکەوتن و گرنگیپێدان و ھەبوونی پەیوەندی سەرکەوتوو و ھەستی باوەڕبەخۆبوون و ھتد دەروونین
    ١) پێویستییە جەستەیییەکان
    (ئەمە لەو پێداویستییە سەرەتاییەدا دەبیندرێنەوە کە مرۆڤ تەواو پێویستی پێیانەو ھیچ گفتوگۆیەک ھەڵناگرن) وەک: خواردن و خواردنەوە و خەوتن (مەیلپێدان و سێکس).
    ٢) پێویستی سەلامەتی
    (ئەمە باس لە ئاسایش و دڵنیایی و دوور لە ترسە، دەکرێ پێویستی باوەشێکی پڕ لە متمانەش لێرەدا ببیندرێتەوە).
    ٣) پێویستی پەیوەندییە کۆمەڵایەتیەکان و پەیوەندییە تایبەتییەکان
    (لێرەدا باس لە پەیوەندی خۆشەویستی، خێزان و ھاوڕێ و پەیوەستبوون بە گرووپێک و قبووڵکردنت و ھتد).
    ٤) پێویستی سەرکەوتنە تایبەتییەکان
    (ئەمە پەیوەندە بە دانپێدانانت لەلایەن ئەوانی ترەوە، ستایشکردنت، ھەبوونت لای ئەوانی دی وەک کەسێکی کاریگەر و ھتد).
    ٥) ئاسوودەبوون
    (ئەمە باس لە کامڵبوونی تاکە، مرۆڤێک کە کار لەسەر خود دەکات و ھەمووشتەکان لەناخی خۆیەوە گەشە پێ دەکات و توانا و بەھرەکانی تاک دەدۆزرێنەوە و دەچنە وێستگەی بەرھەمھێنانەوە)
    لەپێناوی لەخۆمان و ئەوانی دی تێگەیشیندا 
    نەریمان ئاغالی 

    • 49 min
    پێنج باتری بۆسەرکەوتنی تاک لە ژیاندا

    پێنج باتری بۆسەرکەوتنی تاک لە ژیاندا

    ڕاگرتنی ھاوسەنگی بەپێی پێنج پاتری ژیان بۆ ھەر یەکێکمان. 
    بە وردبوونەوە لەو کڵێشەیە دەتوانین بزانین داخۆ ھەر یەکێک لە ئێمە کامە باتریەی لاوازە و کامەی بەھێزە، کامەشی بەتاڵ بێتەوە ھاوسەنگی لە ژیاندا لەدەست دەدا یان پێویستە کەسێک کار لەسەر کامیان بکا تا لە ژیاندا سەرکەوتووتر بێ و ھتد.
    ١) جەستە و تەندروستی
    ٢) پەیوەندی کۆمەڵایەتی
    ٣) کار و بەرهەمەکان
    ٤) دڵنیایی کەرەستە مادییەکان
    ٥) بەهاکانی وەکو مۆڕاڵ و ویژدان و کەرامەت
    سەرچاوەی تیۆری:
    هیلاریۆن پێتسۆڵ
     
    لەگەڵ ڕێزی نەریمان ئاغالی دا

    • 47 min
    تێگەیشتن لە دیوی شاراوەی قسەکردن وەک چارەسەر بۆ گرفتی پەیوەندییەکان

    تێگەیشتن لە دیوی شاراوەی قسەکردن وەک چارەسەر بۆ گرفتی پەیوەندییەکان

    بەپێی وردکردنەوەیەکی قووڵ دەربارەی  ھونەری گفتوگۆکردن، کە لە دنیای ئەمڕۆدا زانستیانە زۆر کاری پێ دەکرێ: 
    ھەموو قسەیەک یان نووسینێک و نامەیەک، چوارلای وەکو چوارگۆشەیەک ھەیە. 
    واتە تۆ تەنھا یەک ڕستە بڵێیت، دەتواندرێ بەسەر ئەو چوارلایەدا دابەش بکرێ و ئیدی بەپێی ئەو نێوەرۆکی نووسین و قسە و نامە و مەبەستە، لایەک لە لایەکی تری زۆرتر بەسەردا دابەش دەبێ. 
    ئەو لایانەش ئەوانەن:
    لای بابەتی:
    نێوەرۆکی بابەت و باسەکە.
    لای پەیوەندی:
    ئاستی پەیوەندی نێوان قسەکەر و وەرگر دیاری دەکا. 
    لای ئاشکراکردنی کەسایەتی قسەکەر:
    واتە ئەم لایە ڕوونی دەکاتەوە کە کەسی قسەکەر یان نووسەر دەیەوێ چۆن خۆی پێشانی ئەوانی تر بدا یان چی لەسەر خۆی دەڵێ.
    لای ویستی کاریگەریی:
    ئەم لایە پێشانی دەدا، کە کەسی قسەکەر یان نووسەر دەیەوێ بە نووسین یان قسەکەی چی لەتۆدا بگۆڕێ. 
     
    لەگەڵ ئەوەشدا، ھەموو خوێندنەوە و وەرگرتنێک دیسان بەسەر چوارلادا دابەشکراوە، کە پێشی دەگوترێ:
    مۆدێلی 'چوار گوێچکە'، لێرەدا دێتە سەر ئەوەی تۆ لەکاتی گوێگرتن یان خوێندنەوەدا، کامە گوێچکەت بۆ ئەو کەسە یان قسەیە کاراکردووە. 
    كە وەکو ھەمان دابەشکردنی لایەکانی سەرەوەن.
    بۆنمونە: تۆ بە ھاوسەرەکەت دەڵێیت: بەخێربێیتەوە
    ئەگەر تۆ زۆر بەجددیشت بێ، بەڵام پێشتر گرژییەک لە نێوانتاندا بوونی ھەبووبێ، ئەو بەو گوێچکەیە وەری دەگرێ، کە بۆ تانەلێدان وەریدەگێڕێ و ڕەنگە کاردانەوەی خراپیشی ھەبێ، ئەوجا تۆش توڕە دەبیت چونکە نیەتت وانەبووە، ئیدی کاتێک دەزانیت، دوو کەسی توڕە لێک نزیک دەبنەوە، لەکاتێکدا ئەمە ھەڵەتێگەیشتن و وەرگێڕانی ھەڵەیە. 
    ئەگەر زانیاریمان لەسەر ئەو وردکردنەوەی سەرەوە ھەبێ، زۆر کێشە و توندووتیژی نێوانی مرۆڤەکان کەمتر دەبنەوە، لەگەڵ ئەوەشدا بە ئاگاترەوە لەگەڵ یەکدیدا گفتوگۆ دەکەین.
    ھەر ئەم نووسین و بڵاوکردنەوەی منیش دەکرێ ئاوا بەسەر چوار لادا دابەشبکرێ، بۆنمونە:
     نێوەرۆک چییە؟
    پەیوەندی من لەگەڵ ئێوەدا چۆنە؟
    چۆن خۆم پێشانی ئێوە دەدەم؟
    دەمەوێ بەم نووسین و و ئەڵقەیەی پۆدکاست کاریگەری چیم ھەبێ؟
    سەرچاوەی ئەو تیۆرییە دەگەڕێتەوە بۆ لێکۆڵینەوە و نووسیەنەکانی دەرووننانس و پسپۆڕی گفتوگۆکردن بەڕێز فریدریش شولتس فۆن توون، 
    بەھیوای شادی و ئارامی و گفتوگۆی ئاستبەرز پێکەوە.
    نەریمان ئاغالی
    ____________________
    #پۆدکاستی #ژیان و #بەرکەوتن
    #کۆمەڵایەتی #دەروونی #پەروەردە

    • 38 min

Customer Reviews

5.0 out of 5
1 Rating

1 Rating

Top Podcasts In Society & Culture

بودكاست طمئن
Samar
فنجان مع عبدالرحمن أبومالح
ثمانية/ thmanyah
كنبة السبت
Mics | مايكس
Bidon Waraq | بدون ورق
بودكاست السندباد
#ABtalks
Anas Bukhash
The W by Dina Ghabbour
The Potcast Productions