Radiobash ڕادیۆباش Payam Hesami
-
- Arts
هاوڕێیانی بەڕێزی ڕادیۆ باش، هیوا دارین لەم شوێنە، چاوێک بە بوارەکانی زمان، فەرهەنگ، مێژوو و کەسایەتییە کوردەکاندا بخشێنین
-
کوورتە چیرۆکی گوڵی ڕەش نووسین شێرزاد حەسەن
کوورتە چیرۆکی کوردی
گوڵی ڕەش
نووسین شێرزاد حەسەن
خوێندنەوە پەیام حیسامی -
بەسەرهاتی وەلی دێوانە ی شاعیر و شەم
گۆرانی (یاران وەسیەتم ئەمە بێ لاتان) و هەروەها ئەی (شەمی شەوان) و دەیان ئاواز و شێعری دیکەتان بیستووە کە ناوی شەمی تێدایە؟ ئەم ئێپیزۆدە باسی بە سەرهاتی ئەم شاعیرە دەکە، بە زمانێکی ئاوێتەی تەنز
-
چەند وتارێک سەبارەت بە ئەوین-بەشی١و٢
نووسین: ئەڵەین دو باتن، وەرگێڕ: مەسعوود تەهازادە خوێندناوە: پەیام حیسامی
ئەم کتێبە ڕۆمانێکی داستانی، دەروونناسانەیە کە دو باتن تێیدا بە سەرنجەوە لە وردترین ڕووداوەکان، لە ئاشنابوونی دوو کەسەوە لە فڕۆکەیەکدا تا یەکترناسین و پێوەندییان ورد دەبێتەوە و تاوتوێی دەکا.
ئەڵەین دو باتن نووسەر، فیلسووف و وتاربێژ، لە سویس لە دایک بووە و لە زانکۆی کەمبریج لقی مێژوو و لە هاڕوارد فەلسەفەی خوێندووە.
دو باتن لە بوارەکانی فەلسەفە، کۆمەڵناسی و ئەدەبیاتی داستانیدا خاوەن چەندین کتێبە و هەروەها دامەزرێنەری ڕێکخراوی «وانەی ژیان»ە. ئەم نووسەرە وتاربێژێکی پڕکاریشە و لە زۆربەی وڵاتانی دنیا سمینار و کۆڕی بەڕێوە بردووە.
دو باتن بەتایبەت لە بابەتەکانی پەیوەست بە پێوەندیی مرۆیی قووڵ دەبێتەوە و ئەم کتێبەی کە ئێوە بڕیارە گوێبیستی بن، واتە «سەبارەت بە ئەوین»، لە توێی چیرۆکێکی ئەویندارانەدا، تاوتوێی ڕەفتار و هەڵسوکەوتی لایەنەکانی پێوەندییەکی دووکەسییە. بە واتایەکی دیکە، ئەم کتێبە کە تا ئیستا زیاتر لە دوو ملیۆن نوسخەی لێ فرۆشراوە، نەک چیرۆکێکی ئەوینداریی ساده و سانتی مانتاڵ، بەڵکوو دو باتن لە ڕێی چیرۆکەکەوە هەوڵی داوە بیروبۆچوون و سەرنجەکانی خۆی لە سەر مەسەلەی ئەوین و پێوەندیی دووکەسی شی بکاتەوە.
-
پەتاتەخۆرەکان-کوورتەچیرۆک
کوورتە چیرۆکی پەتاتەخۆرەکان نووسراوەی فەرهادی پیرباڵ، چیرۆکی فرەیدوونە کە دوازدە ساڵ لە وەڵاتی خۆی دوور بۆ.
کاتێک کە دەگەڕێتەوە وەڵاتی خۆی تووشی بەسەرهاتی سەیر و سەمەرە دەبێ و دەبینێ کە ... -
دیتنی کچی سەتاسەت دڵخواز لە بەیانییەکی جوانی مانگی ئاڤریلدا
کوورتە چیرۆک بە قەڵەمی هارووکی مۆراکامی، وەرگێڕیانی مەسعوود تەهازادە و خوێندنەوەی پەیام حیسامی
داستانی کوڕێک کە بەیانییەکی جوانی مانگی ئاڤریل، لە شەقامێکی گەڕەکی بەناوبانگی هارویوکۆی تۆکیۆ تووشی کچی سەتاسەت دڵخوازی بوو -
بخش فارسی - شناخت مردم کرد - سرچشمه کُردها
در بخش فارسی رادیو باش قرار بر این گوشه های از فرهنگ مردم کُرد معرفی شود
در این قسمت درباره روایت هایی از سرچشمه مردم کرد برای شما بازگو خواهد شد