ڕشتەی مروار‪ی‬ ktebstan

    • Böcker

لە سەرەتای ئەم سەدەی بیستەمەوە، وردە وردە خوێندەواری لە ناو ڕەمەکی کورددا پەرەی سەندووە و ئەستێنێ. ئینکار ناکرێ خوێندەواری چرای ژیانە، بەڵام لە لایەکی ترەوە، من هەست بە زیانێکی گەورە ئەکەم لە ڕووەوە؛ هەست بەوە ئەکەم چونکە خوێندەوارییەکە بە زمانی کورد نییە، هەتا سەدەی بیستەم بەسەر ئەچێ و قەومی کوردیش نەمێنێ. بۆیە ئەڵێم نەمێنێ، چونکە منداڵەکە لە قوتابخانەی غەیری کوردی لە باتی وشەیەکی کوردی فێر بێ، وشەیەکی غەیری کوردی فێر ئەبێ. ئەو وشەیە دێنێتەوە ماڵەوە و قسەی پێ ئەکا، برا بچکۆلەکە و خوشکە نەشمیلەکەی لێوە فێر ئەبن، باوکی منداڵەش ئەڵێ: کۆرپەلەم فێری زمانی نان پەیداکردن بووە، ئەویش وەری ئەگرێ، دایکیشی ئەڵێ: لە دەورت گەڕێم چەند قسەکانت جوانە؟! ئەویش فێری ئەبێ! بەرە بەرە زمانی قوتابخانەی غەیری کوردی منداڵەکە، شوێن هەوارێکی خۆش بۆ خۆی لە ماڵی باوکی منداڵەدا دروست ئەکا و زمانی مادەرزادی کوردییەکەی لە ژێریا دەست ئەکا بە نقەنق! کە پشتێک بەم جۆرە ڕۆیشت، پشتی دووەم و سێهەم ئەڵێن: باب و باپیری ئێمە بە ڕەحمەت بن، بە زمانێک قسەیان ئەکرد کە پێیان ئەوت زمانی کوردی!..

ناوی پەرتووك : ڕشتەی مرواری 

بەرگی یەکەم

نووسەر : عەلائەددین سەجادی

خوێندنەوەی : ئومێد عەلی

کاری دەنگ : دلێر سەلیم