The Diwaxan Podcast Diwaxan Podcast
-
- News
پۆدکاستی دیوەخان پۆدکاستێکە کە پلاتفۆرمێک دابین دەکات بۆ گفتوگۆکردن دەربارەی جۆرەها بابەتی سەرسامکەر لەگەڵ کەسانی خاوەن باکگراوندی جۆراوجۆر بە شێوازێکی گەنجانەو پڕ لە تەنز.
-
دکتۆر نەوزاد باجگر: پزیشکی دڵ، بازرگان و سەرمایەدار، نووسەر و شاعر - پۆدکاستی دیوەخان #121
ئەڵقەی ئەمجارەمان لەگەڵ دکتۆر نەوزاد یەحیا باجگرە، دکتۆر نەوزادی ئازیز دکتۆری دڵ بووە و ماوەی ٢٣ ساڵ خزمەتی کردووە، جگە لەوە پیاوێکی ئیشکەر بووە و ئێستا یەکێکە لە گەورەترین سەرمایەدارەکانی کوردستان و خاوەنی ٣٢ کۆمپانیایە، دکتۆر کەسێکی ئەکادیمیشە و نزیکەی ٤٢ کتێبی نووسیوەو تابلۆکێشیشە و، دکتۆر باسی چۆنێتی خۆ بەرەو پێش بردنی گەنج دەکات و باسی پارە و کارکردن و گرنگی خێزان دەکات
-
مەلا و ڵایڤی تیکتۆک، خواپەرستی لە دەرەوەی مزگەوت، تۆبەکردنی گەنج - پۆدکاستی دیوەخان #120
ئەڵقەی ئەمجارەمان لەگەڵ مامۆستا سۆرانی زۆر ئازیزە، مامۆستا بە زمانێکی شیرین باسی شێوازە جیاوازەکانی گەیاندنی دین ئەکات کە چۆن لە ڕێگەی تیکتۆکەوە ئامۆژگاری و ڕێنمایی خەڵک بە گشتی و گەنج بەتایبەتی ئەکات و باسی ئەوە ئەکات کە لە سەردەمی ئێستادا تیکتۆک بەکارھێنەرێکی زۆری ھەیە لە کوردستان و ھەبوونی کەسانی وەک ئەم لە تیکتۆکدا زۆر گرنگە و تێکەڵبوونی لەگەڵ گەنجدا و ھۆشیارکردنەوەیان بە شێوازێکی نەرم و گەنجانە و ھێنانیان بۆ سەر ڕێگای ڕاست وە چەند گرنگە بۆ کۆمەڵگا کە کەسانی بەسوود و کاریگەر ھەبن لەناو تیکتۆک.
-
مێژووی کورد لە ئیسلامدا: سەربەخۆیی، ئاشتی، شەڕ و شمشێر! - پۆدکاستی دیوەخان #119
لە ئەڵقەی ئەمجارە لەگەڵ مامۆستا ئەبوبەکر کاروانی باسی مێژووی کورد ئەکەین لە ناو ئیسلامدا و لە پێش ئیسلامدا. باسێکی ئەو هەموو کەسایەتییە مێژووەیەی کورد ئەکەین کە خزمەتیان بە ئیسلام گەیاندووە و پرسیاريکی گرنگ وەڵام ئەدەینەوە کە کورد هیچ سوودێکی لە ئایینی ئیسلام وەرگرتووە؟!
-
بنمەکانی دڵخۆشبوون: ئیشکردن و پارە، خۆدۆزینەوە، ونبوونی گەنج - پۆدکاستی دیوەخان #118
لە پۆدکاستی ئەمجارەمان لەگەڵ کاك عبدالسلام باسی چەن بابەتێکی گرنگی قووڵ ئەکەین کە سەرکردایەتی چییە؟ پێویست ئەکا هەموو کەسێك سەرکردە بێت هەروەها پرسیارێکی تر کە لە مێشکمان بوو و ماوەیەكە زۆر بیری لێ ئەکەینەوە، خۆ دۆزینەوە چییە؟ ئایا پێویستە هەموو کەسێك خۆی بدۆزێتەوە؟ باشە خۆدۆزینەوەش ئێستا بۆتە کێشەیەك کە پێویستە چارەسەری بکەین بەڵام لە سەرەتادا خۆی چارەسەرێك بووە بۆ کێشەکان.
-
گەشتی ئەندازیارێک؛ مامەڵەی ملیۆن دۆلار، ئەزموونی وڵاتان، ترس لە مردن - پۆدکاستی دیوەخان #117
ئەڵقەی ئەمجارە لەگەڵ کاك شێروان مزورییە. کاك شێروان تەلارسازە و لە بواری خانووبەرەیا ئیش ئەکات. لە پۆدکاستەکەیا باسی چیرۆکی سەرکەوتن و شێوازی ژیانی کاك شێروان ئەکەین، هەروەها باسی کۆمەڵە بابەتێکی قووڵ ئەکەین سەبارەت بە ژیان و مردن و کتێب خوێندنەوە و گەشت کردن و مامەڵەی ملیۆن دۆلاری!
-
زەحمەتییەکانی بوون بە دکتۆر لە کوردستان: خوێندنی زۆر، ئیش و پارە، نەبوونی کات - پۆدکاستی دیوەخان#116
ئەڵقەی ئەمجارە لەگەڵ کاك محەمەد ئامانجە کە قوتابی بە پێنجی پزیشکییە و خاوەنی یەكێکن لە گەورەترین کۆمپانیاکانی حەج و عەمرە لە سلێمانی و بەڕێوبەری گرووپی بێخودە. لەگەڵ کاک محەمەد ئەگەرێینەوە کاتی جارانی دیوەخان کە دانشتێنێکی گەنجانە نێوان ٣ قوتابی پزیشکی قۆناغی ٥ و ٦ کە لەگەڵ خوێندنەکە هەموومان خەریکی کارکردن و کۆمەڵە چالاکییەکی ترین. باسی ئەوە ئەکەین کە ژیانی زانکۆ لەگەڵ قۆناغی یەکەم چۆن گۆڕاوە وە چۆن کاتەکانمان ڕێك ئەخەین و کۆمەڵە بابەتێکی تریش!