Kurdbun – کوردبوون | Rega Podcast Rega Podcast, Moshtaq Feyziyabi Diyako Germiani
-
- Arte
کتێبی کورد بوون، بەشێکە لە بیرەوەرییەکانی نەمر کاپیتان محەممەد مەولوودیان یا حەمەدی مەولوودی ، کە ٥١ ساڵ دوای نووسینەوەی بڵاوی دەکرێتەوە.
ناوبراو شایەدی شەڕی نێوان قەیسەری ڕووس و سوڵتانی عوسمانی لە سابڵاخ و ڕەشەکوژی خەڵکی ئەو شارە لەلایەن قەزاقەکانی ڕووسەوە بووە. ئازادکردنی سابڵاخ لەلایەن سمایل ئاغای شکاک (سمکۆ)ـەوە بە چاوی خۆی دیتووە. دەگەڵ کۆمەڵێک لە لاوانی سەردەمی خۆی لە ساڵی ١٩٣٩ز یەکەمین حیزبی مۆدێڕنیان لە ڕۆژهەڵاتیی کوردستان بونیات نا بەناوی (حیزبی ئازادیی کوردستان) کە پاشان کرا بە (کۆمەڵەی ژ.ک) و لە ئاکامدا بوو بە (حیزبی دیموکڕاتی کوردستان).
ئێوە دەتوانن لە گشت پلاتفۆڕمەکانی جیهان
-
Kurdbun (کوردبوون) - Final - Episode 31
Kitebi Kurdbun beśéke le bireweriyekani Kapitan Hemedi Mewludi ke 15 sal doay nusinewey bilaw dekretewe.
کتێبی ، بەشێکە لە بیرەوەرییەکانی نەمر کاپیتان حەمەدی مەولوودی ، کە ٥١ ساڵ دوای نووسینەوەی بڵاوی دەکرێتەوە.
. من لە منداڵییەوە وا بار هاتووم کە لە هەموو عالەم بێمنەت بم و کەس بە گەورەی خۆم دانەنێم، جگە لە نیشتمانم. کەسیش بە دوژمنی خۆم نازانم، جاش و پیاوی دەوڵەت نەبێ. پێمخۆشە لەدواهەناسەکانم لاق لەسەر خاکی خۆم دابنێم، جا بمرم. گوێم لە وشەی کوردی بێ، جا بمرم. بای کوردستان وە ڕوومەتم کەوێ، جا بمرم. لەناو خەڵکی خۆمدا بمرم. کە مردم با خاکی کوردستان لە ئامێزم بگرێ و لەناویدا بنێژرێم. -
Kurdbun (کوردبوون) - Episode 30
Kitebi Kurdbun beśéke le bireweriyekani Kapitan Hemedi Mewludi ke 15 sal doay nusinewey bilaw dekretewe.
کتێبی ، بەشێکە لە بیرەوەرییەکانی نەمر کاپیتان حەمەدی مەولوودی.
چ بکەم؟ کوردم و زۆرلێکراو. بەوە دڵخۆشی خۆم دەدایەوە کە منداڵەکانم لەوانەیە ئێستا لێم تێنەگەن بەڵام کە گەورەبوون و زوڵمی عەجەمانیان دیت، دەزانن کە باوکیان بۆ ئەو ژیانەی هەڵبژاردووە؟! ئەوکات دەزانن کوردبوون یانی چی! -
Kurdbun (کوردبوون) - Episode 29
Kitebi Kurdbun beśéke le bireweriyekani Kapitan Hemedi Mewludi ke 15 sal doay nusinewey bilaw dekretewe.
کتێبی ، بەشێکە لە بیرەوەرییەکانی نەمر کاپیتان حەمەدی مەولوودی.
لێرەدا بەجێی دەزانم کە ئەوە بڵێم، ئاوەدان بێت کوردوستانی عێڕاقێ. گەر لە دونیادا پیاوەتی هەبێت لە کوردوستانی عێڕاقێ هەیە، لە هیچ جێگای تر نییە. ئەوەی من بە چاوی خۆم لە عێڕاقێم دیوە دە تاریف نایەت. وەختی زۆر دەوێت بۆ باسکردنی. کوڕە جا پیاوە گەورەکانیان چەند بە تەآسوفن -
Kurdbun (کوردبوون) - Episode 28
Kitebi Kurdbun beśéke le bireweriyekani Kapitan Hemedi Mewludi ke 15 sal doay nusinewey bilaw dekretewe.
کتێبی ، بەشێکە لە بیرەوەرییەکانی نەمر کاپیتان حەمەدی مەولوودی
لێرەدا بەجێی دەزانم کە ئەوە بڵێم، ئاوەدان بێت کوردوستانی عێڕاقێ. گەر لە دونیادا پیاوەتی هەبێت لە کوردوستانی عێڕاقێ هەیە، لە هیچ جێگای تر نییە. ئەوەی من بە چاوی خۆم لە عێڕاقێم دیوە دە تاریف نایەت. وەختی زۆر دەوێت بۆ باسکردنی. کوڕە جا پیاوە گەورەکانیان چەند بە تەآسوفن -
Kurdbun (کوردبوون) - Episode 27
Kitebi Kurdbun beśéke le bireweriyekani Kapitan Hemedi Mewludi ke 15 sal doay nusinewey bilaw dekretewe.
کتێبی ، بەشێکە لە بیرەوەرییەکانی نەمر کاپیتان حەمەدی مەولوودی
بە فایەق و بە ئەنوەری تێیانهەڵپێچام کە دەبێ فێری نووسین و خوێندنەوە ببم. وردەوردە حەڕفەکانیان بۆ نووسیم و پییان دەگوتم کە چیبەچییە. ئەوەندەی نەکێشا کە ڕاهاتم و دەمزانی شت بخوێنمەوە. تەماشام کرد زۆر خۆشە و ئیتر سەرم لەسەر هەڵنەگرت. وەک چۆن سۆفی دەچن دە چلەیەوە، منیش ئاوا خەریک بووم و دەستم دایە فێربوون. لەخۆمەوە شتی قۆڕقۆڕم دەنووسی. زۆر باش «گەلاوێژ»م دەخوێندەوە. -
Kurdbun (کوردبوون) - Episode 26
Kitebi Kurdbun beśéke le bireweriyekani Kapitan Hemedi Mewludi ke 15 sal doay nusinewey bilaw dekretewe.
کتێبی ، بەشێکە لە بیرەوەرییەکانی نەمر کاپیتان حەمەدی مەولوودی.
سەیرم دەهات کە خۆم نەمدەزانی ناوبانگم پەڕیوەی ئەودیو بووە و زۆرکەس دەیزانی کە پێشمەرگەی دیموکڕات بووم و تەنانەت باسی شەڕەکانی منیان هەموو بیستبوو هەر بۆیەش زۆریان ڕێز دەگرتم بەتایبەت ئەو دزەییانە ساعەت دەگەڵ ساعەتی، دەگەڵم باشتر بوون.