ئەفسانەی شاماران یەکێک لە کۆنترین و جوانترین ئەفسانەکانی کوردانە کە هەر لە ناوچەی کرماشان و ئیلامەوە هەتا دەگاتە ماردین و ڕەحا و عەفرین، زار بە زار گەڕاوە و کراوەتە تابلۆ و هەڵواسراوە و لە کۆڕەکاندا ئەفسانەکەیان گێڕاوەتەوە.
ڕەنگە لەماڵی خۆتان، دراوسێ یان خزمێکتان، یان لە ماڵی داپیرەت تابلۆی مارێکت بینیوە کە سەرەکەی ژنێکەو جەستەی مار. بە دڵنیاییەوە کەم کەس هەیە نەیبینێت، بەڵام زۆربەشمان ئەو پرسیارانەمان لا دروست بووە کە ئەمە دیمەنی چیە؟ لە کوێیوە هاتووە؟ چیرۆکەکەی چیە؟ بۆچی ژن بە جەستەی مارێکەوە؟ وڵامی ئەو پرسیارانە لە ناو ئەفسانەی شاماران دایە کە ئێمە لەو پۆدکاستەدا حەولمان داوە بە ئافراننەوەی ئەفسانەی شاماران هەندێکیان وڵام دەینەوە و پێگەی خواژنی زانایی و خێوی جیهانی ژێرین بۆ شاماران بگەرێنینەوە.
لە نووسینی: ئەنوەر عەباسی
موسیقا: دڵزار عابدی
دەنگ: مەهتاب حەسەنی، موشتاق فەیزیانی، دیاکۆ گەرمیانی
دیزان، تەنزیم و ئامادە کردن: دیاکۆ گەرمیانی
資訊
- 節目
- 頻率每週更新
- 發佈時間2024年11月18日 上午9:58 [UTC]
- 長度30 分鐘
- 集數2
- 年齡分級兒少適宜