گیگاناتۆسۆرێس، گەورەتر و کۆنتر لە تیرێکس
ئەوەی کە دەیبینن تیرێکسە، بەنێوبانگترین دایناسۆڕی جیهان. لەوانەیە زۆربەتان وا بزانن کە تیرێکس گەورەترین و دڕندەترین گۆشتخۆری مێژووی زەوییە بەڵام دەبێ بزانن کە ئەوە هەڵەیە. گەورەترین و دڕندەترین گۆشتخۆری زەوی گیگاناتۆسۆرێسە{GIGANOTOSAURUS}.
گیگاناتۆسۆرێس نەوەد و هەشت ملوێن ساڵ پێش لە ئارژەنتین و باشووری ئەمریکا دەژیا. ئەم دایناسۆڕە پێشتر نەناسراو بووە بەڵام چەن ساڵێکە واتە لە ساڵی 2022 ـەوە نێوبانگی دەرکردووە ئەویش چونکوو لە فیلمی ژووراسیک وۆرد 2022 ڕۆڵێکی گرنگی هەبوو. لەو فیلمە ئەم دایناسۆڕە هەرە گەورەیە بەرەنگاری تیرێکس دەبێت. تیرێکسیش بوێرێکی ئازایەو بەرەنگاری گەورەتر لە خۆشی دەبێتەوە.
زاناکان دەڵێن گیگاناتۆسۆرێس گەورەتر لە تیرێکس بووه بەڵام تیرێکس قورستر، بڕێک قەڵەوتر و پڕتر لە گیگاناتۆسۆرێس بووە لەولاشەوە گیگاناتۆسۆرێس بڵیندتر بووە هەر بۆیەش وەکوو گەورەترین گۆشتخۆری زەوی لە قەڵەم دەدرێ. هەڵبەت لە ڕاستیدا گیگاناتۆسۆرێس و تیرێکس هیچ کات بەرەنگاری یەک نەبوونە چون ئەو جووتە هاودەوره نەبوون. گیگاناتۆسۆرێس زۆر کۆنتر لە تیرێکسە و پازدە ملوێن ساڵ پێش تیرێکس لەناو دەچێ و ئاسەواری نامێنێت.
Hosted on Acast. See acast.com/privacy for more information.
정보
- 프로그램
- 주기매주 업데이트
- 발행일2024년 9월 20일 오전 11:20 UTC
- 길이9분
- 등급전체 연령 사용가