Founders

Founders Poscast

✨ فاوندەرز پۆدکاستێکە کە تێیدا خاوەنکاران، سەرکردەکان و دامەزرێنەرانی بە ئەزموون باسی چیرۆکی خۆیان ئەکەن. هەر ئەڵقەیەک بە قووڵی ئەچێتە ناو چۆنییەتی دەستپێکردنی کارەکان، گەشەپێدان و بەردەوامبوونی — لە بیرۆکەی دەستپێکردنەوە تا سەرکەوتنی بزنزەکە، ئاستەنگ و چارەسەرکردنی کێشەکان. Founders—a podcast dedicated to telling the real stories behind starting and growing businesses and organizations. Our goal is to inspire, educate, and empower the next generation of entrepreneurs and leaders by learning directly from those who’ve done it.

Episodes

  1. وەبەرهێنان لە ئاڵتون و زیو | دانا وەرتی

    23/12/2025

    وەبەرهێنان لە ئاڵتون و زیو | دانا وەرتی

    لەم زنجیرەیەدا لەگەڵ مامۆستا دانا وەرتی دادەنیشین — زێڕنگەر و مامۆستای ئاینی وتەبێژی زێڕنگەرانی هەولێر بووە و چەندین لێکوڵینەوەی لە لایەنی شەرعی زێڕ کردووە و هەروەها ماوەیەکی زۆرە لە ناو بازاڕی زێڕنگەرانە و شارەزای بوارەکەیە.لەم زنجیرەیەدا بە گشتی باسی ئاڵتون و وەبەرهێنان، مامەڵەکردن، کڕین و فرۆشتنی ئاڵتون ئەکەین. هەروەها باس لە لایەنە شەرعییەکانی ئاڵتون و حەڵال و حەرامی بابەتەکان ئەکەینلەم زنجیرەیەدا:• کەی و چۆن ئاڵتون بکڕین؟• چۆن وەبەرهێنان لە ئاڵتوندا ئەکرێت؟• جیاوازی زیو و ئاڵتون• حەڵال و حەرامی لە مامەڵەکردن بە ئاڵتونەوە• لایەنە شەرعییەکانی مامەڵە کردن بە ئاڵتون• ئافرەت چ زێڕێک بکرێت • زەکاتی زێڕ• هاوسەرگیری و زێڕ✨ فاوندەرز پۆدکاستێکە کە تێیدا خاوەنکاران، سەرکردەکان و دامەزرێنەرانی بە ئەزموون باسی چیرۆکی خۆیان ئەکەن.هەر ئەڵقەیەک بە قووڵی ئەچێتە ناو چۆنییەتی دەستپێکردنی کارەکان، گەشەپێدان و بەردەوامبوونی — لە بیرۆکەی دەستپێکردنەوە تا سەرکەوتنی بزنسەکە، ئاستەنگ و چارەسەرکردنی کێشەکان.گەر ئەتەوێت کاری تایبەت بە خۆت دەست پێ بکەیت، تەنها حەزت لە بوارەکەیە، یان ئەتەوێ گەشە بە بازرگانییەکەت بدەیت. فاوندەرز ئەو شوێنەیە کە چیرۆکی پشت بزنسەکانی تێدا دەگێڕدرێتەوە، لەگەڵمان بن.لینکەکان:ئینستاگرامی پێشکەشکار— ئەحمەد یوسف:https://www.instagram.com/ahmedyu_uf/کەناڵی تێلێگرامی دانا وەرتی:https://t.me/PTZ_Azuraیوتیوبی دانا وەرتی:https://www.youtube.com/@UCjl_KLxw3MtqZTnX8Ca99bQ بەشەکان0:00 دەستپێک1:36 زێر بکڕین؟4:39 پاشەکەوت بە زێڕ بکرێت5:42 زێڕی جوانکاری زەرەر ئەکات؟7:44 دانا وەرتی کێیە و ئیشی چییە؟10:15 منداڵی و کارکردن14:38 کارگەی زێڕ و وەستای زێڕ15:18 زێڕی دەرەوەی وڵات چۆنە؟16:41 چۆن دەستانکرد بە کاری زێڕنگەری؟23:09 زێڕنگەری چەند سەرمایەی ئەوێت؟29:15 خوێندنی ئیسلامی سوودی هەبووە بۆ ئیش و کار؟32:18 مامەڵەی ناشەرعی زێڕ34:49 سپۆنسەر35:23 قازانجی زێڕنگەر لە چیدایە؟37:10 حەقدەست چییە لە زێڕدا؟38:02 چ زێڕێک بکڕم؟39:00 بازاڕی ئاڵتون و کێشەی شەرعی42:22 زێڕنگەر زەرەر ناکات؟43:56 ئاڵتون چۆن ئەم بەهایەی وەرگرتووە؟48:50 دراوە ئەلکترۆنییەکان و ئاڵوگۆڕی ئۆنلاین53:29 مامەڵەی فۆرێکس شەرعییە؟57:24 ئافرەت چ زێڕێک بکرێت؟59:02 پشوو59:39 سپۆنسەر1:00:06 پێوانەکانی زێڕ - ئۆنسە و مسقاڵ و گرام1:03:00 وەبەرهێنان لە زێڕ بە پارەی کەم1:05:57 ڕیبا چییە؟1:07:58چۆن حسابی پارچەکانی زێڕ ئەکرێت؟1:10:42 سیستمی بانکی1:16:20 جیاوازی نێوان زیو و ئاڵتون؟1:18:55 هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ و زیو1:23:12 زیو یان زێڕ؟1:23:44 ئاڵتون ئارامگری پێویستە - کەی ئاڵتون بفرۆشینەوە؟1:28:29 سپۆنسەر1:26:58 کڕین و فرۆشتنی زێڕ1:27:55 مامەڵەکردن بە پارەی کەم1:29:30 زێڕ بەهاکەی لەدەست ئەیات؟1:30:50 ئاڵتون بکڕین؟1:32:45 هاوسەرگیری و زێڕ1:37:00 زەکاتی زێڕ1:41:00 ماڵ بە بەخشین کەم ناکات1:43:12 لە چی پەشیمانی؟1:46:22 پلانی داهاتوو و لایەنی شەرعی1:52:36 ئامۆژگاری بۆ گەنجان1:56:00 کۆتایی

    1h 57m
  2. چۆن پارە پاشەکەوت بکەین؟ — بازرگانی و ئازادی دارایی | د. صهیب ئامێدی

    06/12/2025

    چۆن پارە پاشەکەوت بکەین؟ — بازرگانی و ئازادی دارایی | د. صهیب ئامێدی

    لەم زنجیرەیەدا، لەگەڵ دکتۆر صهیب ئامێدی دادەنیشین — ڕاوێژکاری بازرگانی و وتاربێژ و ڕاهێنەرە کە هەشت ساڵی ڕابردووی تەرخانکردووە بۆ خوێندنەوە و لێکۆڵینەوە لە بازرگانی و پارە و ئازادی دارایی.دوای چەندین ساڵ وانەوتنەوە لە زانکۆ و پسپۆڕی لە خوێندنی ئیسلامی، دەستی لەکارکێشایەوە بۆ ئەوەی بە تەواوی تەرکیز بخاتە سەر پڕۆژەکانی: ڕاوێژکاری، وەبەرهێنان، خول و ڕاهێنان، یارمەتیدانی خەڵک بۆ بنیاتنانی سەربەخۆیی دارایی.لەم زنجیرەیەدا باس لەوە دەکەین:• هەنگاوەکانی گەیشتن بە ئازادی دارایی• چۆنێتی وەبەرهێنان و دروستکردنی ڕێڕەوی داهات بە ژیرانە• چۆن گەشتی بازرگانیت دەست پێ بکەیت• گرنگی AI و دەرفەتەکانی داهاتوو• چۆن خوێندکاران پسپۆڕییەک هەڵبژێرن — و چی بکەن ئەگەر حەزیان لە بوارەکەیان نەبوو• چۆن لە زانکۆوە دەست پێ بکەین• پابەندبوون • وەرزش• تێڕوانینی ئیسلام بۆ پارە و سامانداری• زەکات ودەوڵەمەندی هاوەڵان• ئافرەت و کارکردن✨ فاوندەرز پۆدکاستێکە کە تێیدا خاوەنکاران، سەرکردەکان و دامەزرێنەرانی بە ئەزموون باسی چیرۆکی خۆیان ئەکەن.هەر ئەڵقەیەک بە قووڵی ئەچێتە ناو چۆنییەتی دەستپێکردنی کارەکان، گەشەپێدان و بەردەوامبوونی — لە بیرۆکەی دەستپێکردنەوە تا سەرکەوتنی بزنزەکە، ئاستەنگ و چارەسەرکردنی کێشەکان.گەر ئەتەوێت کاری تایبەت بە خۆت دەست پێ بکەیت، تەنها حەزت لە بوارەکەیە، یان ئەتەوێ گەشە بە بازرگانییەکەت بدەیت. فاوندەرز ئەو شوێنەیە کە چیرۆکی پشت بزنسەکانی تێدا دەگێڕدرێتەوە، لەگەڵمان بن.بەشەکان0:00 دەستپێک0:51 باسی چی ئەکەین؟1:47 د. صهیب کێیە؟3:02 ناوی ئامێدی لە چییەوە هاتووە؟3:38 مەرجە هەرکەسێک لە بواری بزنس قسەی کرد، بە کرداریش سەلماندبی؟6:53 لایەنی تیۆری سوودی چییە بۆ بزنس؟9:25 چۆن دەستپێ بکەین؟ تیۆری یان کرداری؟12:35 خوێندنەوە لە شکست ئەتپارێزێ؟14:00 هەموو بزنسێک شکست ئەبینێ؟16:56 هاندان بێ لایەنی کرداری سوودی چییە؟19:15 بزنس ئاسانە بەس پابەندبوون قورسە22:58 گرنگی بەردەوامی و پابەندبوون24:12 ژیانی ئامێدی و منداڵی26:53 خوێندنی زانکۆ، ماستەر و دکتۆرا28:35 بوارەکانی کارکردن29:00 سپۆنسەر29:30 بوارەکانی کارکردن31:55 ژیانی گەنجی د. صهیب و زانکۆ34:46 کاتی تەلەبایەتی کاتێکی زێڕینە بۆ فێربوون38:27 گرنگی زیرەکی دەستکرد AI42:24 نموونەی زیرەکی دەستکرد: Notebook LM44:22 فێربوونی زمان یان زیرەکی دەستکرد؟44:58 مەترسییەکانی AI45:36 ئازادی دارایی چییە؟54:00 ستراتیجییەکانی پارە پەیداکردن؟58:18 ئەزموون/زانیاری بەرامبەر پارە1:00:46 سپۆنسەر1:01:09 ئەزموون/زانیاری بەرامبەر پارە1:02:00 بەرهەم بەرامبەر پارە1:05:02 خزمەتگوزاری بەرامبەر پارە1:06:06 پارە بەرامبەر پارە1:06:39 پارەی کەمی پاشەکەوت چی پێ ئەکرێ؟1:10:47 چی بکەم بۆ ئەوەی زەرەر نەکەم؟1:14:12 پاشەکەوت و زەرەرکردن ئاسان نییە1:18:45 چۆن وەبەرهێنان بکەین؟1:21:57 گەشتی دەوڵەمەندبوون قورسە؟1:26:47 کاتی خەڵک بەرامبەر بە پارە1:28:47 پارەی خەڵک بەرامبەر بە پارە1:31:05 پارەی وەبەرهێنان درەنگ دەگەڕێتەوە1:33:19 بڕیاری دەستپێکی گەشتی ئازادی دارایی1:38:58 چۆن دەستان پێکرد؟1:40:21 چی زۆر کاریگەری هەبوو لەسەرت؟1:41:14 گرنترین وانە1:46:37 فەرمانبەری یان ئیشی خۆت؟1:48:50 وازهێنان لە فەرمانبەری و گەشتی ئازادی دارایی1:49:11 پرۆژە و ئیشەکانی د. صهیب1:53:38 پلانی داهاتوو1:55:35 ئیش بێ پلان ئەکرێ2:00:19 فەلسەفەی ISO2:01:46 کوردستان گونجاوە بۆ بزنس؟2:06:02 سپۆنسەر2:06:34 پارە دەستکەوتن لە کوردستان ئاسانە2:08:30 زانکۆکان قوتابی ئامادە ئەکەن بۆ بازاڕ2:10:55 زانکۆ چۆن بێت؟2:12:57 قوتابی چی بکات؟2:16:58 چیرۆکی جیم ڕۆن - خەتا لە کێیە؟2:19:55 قەیرانەکانی کوردستان ئیشی نەهێشتووە2:21:38 خەڵک پێویستی بە کارمەندی باشە2:23:57 ئیش ماندوبوونی ئەوێ2:27:18 بەشەکەی خۆمم بە دڵ نییە - IKIGAI2:33:47 مەرجە لە بواری خۆت ئیش بکەیت؟2:35:20 وەرزش و تەندروستی2:41:05 ئاین و پارە2:44:45 فەلسەفەی زەکات2:49:23 یاسای بازرگانی عثمان بن عفان2:57:33 سپۆنسەر2:57:57 هەوڵی دەوڵەمەندی فەرزە2:59:07 ئافرەت و ئیش3:02:33 ئافرەت و هاوسەنگی3:04:40 نەفەقەی ماڵ لەسەر پیاوە3:06:11 پێشنیاری کتێب3:14:06 چی زۆر کاریگەری لەسەرت هەبوو؟3:15:55 کێ ژیانمان ئەگۆڕێت؟3:23:16 لە چی پەشیمانی؟3:26:05 کۆتایی

    3h 28m
  3. دامەزراندنی کۆمپانیا لە بواری تەکنەلۆجیا (IT) | زانا عوسمان

    20/11/2025

    دامەزراندنی کۆمپانیا لە بواری تەکنەلۆجیا (IT) | زانا عوسمان

    لەم زنجیرەیەدا لەگەڵ زانا عوسمان دامەزرێنەری کۆمپانیای Sharp Soft دادەنیشین کە یەکێکە لە کۆمپانیا پێشەنگەکانی لە بواری IT و ERPی سلێمانی. کاک زانا گەشتێکی درێژی کارکردنی هەیە هەر لە کرێکاری و شۆفێری تەکسی لە کاتی زانکۆدا تا دامەزراندنی کۆمپانیایەکی IT پێشکەوتوو کە ئێستا پەرە بە سیستەمی ERP، نەرمەکاڵا زیرەکەکان، چارەسەرەکانی تۆڕ، بەدواداچوونی GPS، و پلاتفۆرمی تایبەتمەند بۆ بازرگانی و کەرتەکانی حکومەت دەدات. باسی IT لە کوردستان ئەکەین — چەند بەشی هەیە، چۆن خوێندکاران دەتوانن بوارێکی گونجاو هەڵبژێرن، و جیاوازی نێوان زانستی کۆمپیوتەر، پرۆگرامسازی، نێتوۆرک، ئاسایشی ئەلیکترۆنی، ڕۆبۆتیک، AI و زۆر شتی تر. هەروەها باس لەوە دەکەین: • دەستپێکردنی کۆمپانیایەکی ئایتی لە سفرەوە • چۆن ERP و سیستمی گەورە دروست دەکرێت • داهاتووی IT و AI • ئەزموونی سەرەتای کارکردنی کاک زانا پێش زانکۆ • چۆن خولیای IT دۆزییەوە، هەرچەندە پلانی بۆ دانەنابوو • ئامۆژگاری بۆ ئەو گەنجانەی کە دەچنە ناو بواری تەکنەلۆژیا ✨ فاوندەرز پۆدکاستێکە کە تێیدا خاوەنکاران، سەرکردەکان و دامەزرێنەرانی بە ئەزموون باسی چیرۆکی خۆیان ئەکەن. هەر ئەڵقەیەک بە قووڵی ئەچێتە ناو چۆنییەتی دەستپێکردنی کارەکان، گەشەپێدان و بەردەوامبوونی — لە بیرۆکەی دەستپێکردنەوە تا سەرکەوتنی بزنزەکە، ئاستەنگ و چارەسەرکردنی کێشەکان. گەر ئەتەوێت کاری تایبەت بە خۆت دەست پێ بکەیت، تەنها حەزت لە بوارەکەیە، یان ئەتەوێ گەشە بە بازرگانییەکەت بدەیت. فاوندەرز ئەو شوێنەیە کە چیرۆکی پشت بزنسەکانی تێدا دەگێڕدرێتەوە، لەگەڵمان بن. بەشەکان0:00 دەستپێک1:40 وەرزش و تۆپی پێ4:05 ناوی کۆمپانیای Sharp Soft5:56 بواری کارکردن9:28 سیستمەکانتان ئامادەیە بۆ بەکارهێنان؟11:50 منداڵی و شوێنی لە دایکبوون12:50 یاریزان لە یانەی سلێمانی13:41 کارکردنی منداڵی15:08 باخداری و مەشتەل15:42 سیسبوونی گوڵی ناوماڵ16:45 بۆچی بە منداڵی ئیشت ئەکرد؟18:05 کاری شۆفێری تاکسی19:30 کاریگەری کارکردن لەسەر خوێندن22:04 چۆن حەز بۆ بواری خوێندن دروستبوو؟23:29 پرۆژەی دەرچوون پێشبینی کەشوهەوا26:26 کارکردن دوای زانکۆ31:06 سپۆنسەر31:36 دامەزراندنی شارپ سۆفت35:51 خزمەتگوزارییەکانی سەرەتا و ERP (سیستمی بەڕێوەبردن)38:04 تێچوو و بردنەوەی خەڵاتی جیهانی40:33 ڕکابەری کردن و سەرکەوتنی شارپ سۆفت42:10 چۆن سیستمەکەی ئێوە لە دامەزراوەکەم بەکاربهێنم؟43:59 هەنگاوەکانی ئامادە بوونی سیستمەکە بۆ بەکارهێنان؟45:15 نرخی سیستمەکە و شێوازی فرۆشتن47:35 کاریگەری کولتور لەسەر بازرگانی کوردستان 48:50 متمانەی کڕیار49:53 سەرەتای دامەزراندن قورس بوو؟54:32 دروستکردنی ستافی دڵسۆز56:56 ژینگەی دروستی کارکردن1:00:07 سپۆنسەر1:00:38 کارمەندی باش و بەتوانا1:02:55 باش بوون لەگەڵ کارمەند ئیش پێشدەخات؟1:04:10 دروست کردنی کلتور و ژینگەی کاری باش1:07:12 پارە تا چەند گرنگە لە بازرگانیدا؟1:09:44 مانەوە و مورتاحی کارمەند1:13:57 بەراوردی ERPی شارپ سۆفت بە کۆمپانیا جیهانییەکان1:17:38 نرخی ERPی شارپ سۆفت و بۆ کێ پێویستە1:20:33 جیاوازی بەکارهێنانی سیستم و نەبوونی سیستم1:24:33 شارپ سۆفت لە ماوەی چەندێکدا گۆڕانکاری دروست دەکات؟1:27:07 شێواز و کێشەکانی فرۆشتن1:29:12 بڕیاری مەترسیداری خاوەنکار1:32:16 مامەڵەی دروست1:33:46 سیستمی خوێندن لە بەشە تەکنەلۆجییەکان1:37:22 خوێندکار چ بەشێک هەڵبژێرێت؟1:40:46 بەشەکانی IT کامانەن و چۆن هەڵیبژێرین؟1:42:45 پرکردنەوەی فۆرمی زانکۆلاین1:43:39 زانکۆلاین چۆن بەشەکانت بۆ هەڵئەبژێرێت؟1:45:37 هەڵەی پردکردنەوە لە فۆرمی زانکۆلاین1:47:12 خوێندنی تیۆری بە تەنیا ئەبێتە هۆی سەرکەوتن؟1:52:40 سیستمی زانکۆ ڕێگرە بۆ خۆبەرەوپێشبردن؟1:56:03 کاریگەری AI لەسەر ئیش1:58:47 بەکارهێنانی AI لە شارپ سۆفت1:59:37 گرنگە بەکارهێنەرێکی باشی AI بیت2:00:31 سپۆنسەر2:00:55 شارپ سۆفت چۆن AI بەکار ئەهێنێت؟2:03:26 AI چییە و چۆن ئیش ئەکات؟2:08:26 AI ئەبێتە هۆکاری تەمەڵی2:10:36 پلانی داهاتوو2:12:12 حکومەتی ئەلیکترۆنی2:13:08 بۆچی دائیرەکان خاون؟2:18:40 لە چی پەشیمانی؟2:22:06 چۆن ئیش دەستپێبکەین لە بواری تەکنەلۆجی2:28:10 دیڤیلۆپەرەکان بە AI ئیش ئەکەن؟2:28:45 بۆ وەرگرنتی کارمەند چی گرنگە؟2:30:02 ئەپلیکەیشن دروست ئەکەن؟2:30:43 کۆتایی

    2h 31m
  4. لە حەوزە وشکەکەی سلێمانییەوە بۆ دوبەی و چین | کوردە معروف

    22/10/2025

    لە حەوزە وشکەکەی سلێمانییەوە بۆ دوبەی و چین | کوردە معروف

    کاک کوردە هەر لە مناڵییەوە لە ناو بازاری سلێمانی لەگەڵ باوکی لە دوکان بووە و پاشان دەستی کردووە بە فرۆشتنی قوماش بە سەربەخۆیی، پاشان بۆ ئیش و کەسابەت سەفەری کردووە و چووەتە دهۆک و زاخۆ، دوبەی و لە کۆتاییشدا لە چین بووە پێش گەڕانەوەی بۆ سلێمانی — ئەمە چیرۆکی کاک کوردەیە، کە تەعین نەبوونەکەی دەرگای وڵاتان و بازرگانی جیاوازی کردەوە بۆی و بووە دەرفەتێک بۆ گەشەکردن.دوای ئەوەی لە کاری حکومی بێبەش کرا، دەرفەتی تری تاقی کردەوە و خۆی دروست کرد - لە قوماشەوە دەستی پێکرد، ڕووی لە ئیشی گواستنەوە و لۆجستی کرد لە چەندین وڵات و دواجار کارێکی تایبەتی خۆی دامەزراند.چیرۆکێک لە گەڕان و خۆڕاگری و دروستکردنی سەرکەوتن✨ فاوندەرز پۆدکاستێکە کە تێیدا خاوەنکاران، سەرکردەکان و دامەزرێنەرانی بە ئەزموون باسی چیرۆکی خۆیان ئەکەن.هەر ئەڵقەیەک بە قووڵی ئەچێتە ناو چۆنییەتی دەستپێکردنی کارەکان، گەشەپێدان و بەردەوامبوونی — لە بیرۆکەی دەستپێکردنەوە تا سەرکەوتنی بزنزەکە، ئاستەنگ و چارەسەرکردنی کێشەکان.گەر ئەتەوێت کاری تایبەت بە خۆت دەست پێ بکەیت، تەنها حەزت لە بوارەکەیە، یان ئەتەوێ گەشە بە بازرگانییەکەت بدەیت. فاوندەرز ئەو شوێنەیە کە چیرۆکی پشت بزنسەکانی تێدا دەگێڕدرێتەوە، لەگەڵمان بن. یوتیوب: https://www.youtube.com/@Founders.krd.podcast/ ئینستاگرام: https://www.instagram.com/founders.krd/

    1h 33m
  5. چۆن و کەی دەستپێبکەین؟ پۆدکاست، بازارگەری و چا | هەژیر و محەمەد

    01/10/2025

    چۆن و کەی دەستپێبکەین؟ پۆدکاست، بازارگەری و چا | هەژیر و محەمەد

    هەژیر و محەمەد دوو کوڕی گەنجن کە بە پۆدکاستی دیوەخان دەستیان پێکردووە، ئەو پۆدکاستەی ژیانی بە تەواوی گۆڕی. سەرەتا بە پۆدکاستێکی سادە و تەنها دەنگ تۆمارکردن دەستی پێکرد بەڵام توانیان گەشەی پێ بدەن و وردە وردە ببێتە یەکێک لە ناسراوترین پۆدکاستەکانی کوردستان. هەژیر و محمد هەر بەوە نەوەستان و بەردەوام بوون لە کارەکانیان و دەزگایەکی بە بازارکردنیان دامەزراند لەگەڵ دیوەخان. دوای ئەم سەرکەوتنانە بڕیار ئەیەن کە بەرهەمی تایبەت بە خۆیان هەبێت و ئێستاش کار لەسەر چای مامە ئەکەن کە لە بازاڕەکانی کوردستان بەردەست ئەبێت بۆ فرۆشتن. لەم زنجیرەدا لەگەڵ هەژیر و محمد باس و خواسی زۆر شت ئەکەین لەوانە؛ دەست پێکردن وەک قوتابی پۆدکاستی دیوەخان دامەزراندنی مارس لابس چۆنییەتی بەڕێوەبردنی کارەکان ئیداری کارمەند دامەزراندنی ئیشی نوێ ڕەخنە و پێشنیار لە دیوەخان بەرهەمی نوێ و چای مامە ✨ فاوندەرز پۆدکاستێکە کە تێیدا خاوەنکاران، سەرکردەکان و دامەزرێنەرانی بە ئەزموون باسی چیرۆکی خۆیان ئەکەن. هەر ئەڵقەیەک بە قووڵی ئەچێتە ناو چۆنییەتی دەستپێکردنی کارەکان، گەشەپێدان و بەردەوامبوونی — لە بیرۆکەی دەستپێکردنەوە تا سەرکەوتنی بزنزەکە، ئاستەنگ و چارەسەرکردنی کێشەکان. گەر ئەتەوێت کاری تایبەت بە خۆت دەست پێ بکەیت، تەنها حەزت لە بوارەکەیە، یان ئەتەوێ گەشە بە بازرگانییەکەت بدەیت. فاوندەرز ئەو شوێنەیە کە چیرۆکی پشت بزنسەکانی تێدا دەگێڕدرێتەوە، لەگەڵمان بن.

    2h 8m
  6. چیرۆکی بازرگانێک کە لە بێ کارییەوە دەستیپێکرد | سۆران محمد

    11/09/2025

    چیرۆکی بازرگانێک کە لە بێ کارییەوە دەستیپێکرد | سۆران محمد

    لەم ئەڵقەیەی فاوندەرز لەگەڵ سۆران محەمەد دامەزرێنەری بەرهەمەکانی SMA و بازاڕی سۆران لە کەلار دادەنیشین. کاک سۆران گەشتێکی بازرگانی ئیلهامبەخشی هەیە — لە دەرچوویەکی بێکارەوە کە لەگەڵ ماڵی باوکیدا دەژیا دوا ژن هێنان، بۆ دروستکردنی بازرگانییەکی سەرکەوتوو، دەستپێکی کاری جوملە، و دروستکردنی بەرهەمی تایبەتی خۆی.کاک سۆران باس لەوە دەکات چۆن لە سفرەوە دەستیپێکردووە، چۆن یەکەم کارمەندی دامەزراندووە و چۆن بڕیاری داهێنانکارانەی داوە — وەک فرۆشتنی کاڵا لە دەرەوەی دوکان. لە کۆتاییشدا باسی بنیاتنانی بزنسێکی بەردەوام دەکات کە لە ژێر ئیدارەیەکی باش و بەهای بەهێزدا بەڕێوەبچێت.لەم گفتوگۆیەدا باسی ئەمانە ئەکەین: • دەستپێکردن لە بێ کاری و بێ ئەزموونییەوە• بڕیاری مەترسیدار لە بازرگانیدا • گەشەکردن لە فرۆشگایەکی بچووکەوە بۆ بەرهەمی جوملە و تایبەت بە خۆت • بەڕێوەبردنی باش و مامەڵەکردنی باش لەگەڵ کارمەندان• ئامانجی ڕاستەقینەی پارە لە ژیان و بازرگانیدا✨ فاوندەرز پۆدکاستێکە کە تێیدا خاوەنکاران، سەرکردەکان و دامەزرێنەرانی بە ئەزموون باسی چیرۆکی خۆیان ئەکەن.هەر ئەڵقەیەک بە قووڵی ئەچێتە ناو چۆنییەتی دەستپێکردنی کارەکان، گەشەپێدان و بەردەوامبوونی — لە بیرۆکەی دەستپێکردنەوە تا سەرکەوتنی بزنزەکە، ئاستەنگ و چارەسەرکردنی کێشەکان.گەر ئەتەوێت کاری تایبەت بە خۆت دەست پێ بکەیت، تەنها حەزت لە بوارەکەیە، یان ئەتەوێ گەشە بە بازرگانییەکەت بدەیت. فاوندەرز ئەو شوێنەیە کە چیرۆکی پشت بزنسەکانی تێدا دەگێڕدرێتەوە، لەگەڵمان بن.

    1h 49m

About

✨ فاوندەرز پۆدکاستێکە کە تێیدا خاوەنکاران، سەرکردەکان و دامەزرێنەرانی بە ئەزموون باسی چیرۆکی خۆیان ئەکەن. هەر ئەڵقەیەک بە قووڵی ئەچێتە ناو چۆنییەتی دەستپێکردنی کارەکان، گەشەپێدان و بەردەوامبوونی — لە بیرۆکەی دەستپێکردنەوە تا سەرکەوتنی بزنزەکە، ئاستەنگ و چارەسەرکردنی کێشەکان. Founders—a podcast dedicated to telling the real stories behind starting and growing businesses and organizations. Our goal is to inspire, educate, and empower the next generation of entrepreneurs and leaders by learning directly from those who’ve done it.