پۆدکاستی ژیان و بەرکەوتن

Nareman Agale نەریمان ئاغالی

نێوەرۆکی کۆمەڵایەتی، دەروونی، پەروەردەیی لەخۆدەگرێ

  1. 12/29/2025

    پەیوەندیت لەگەڵ خۆتدا چۆنە؟ هەستەکانت دەناسیت، تا بتوانیت خۆت بەڕێوەبەریت؟

    با پیاوانیش بگرین نا کاپتن لە گریانی پیاوێکدا نەک دنیا لەشوێنی خۆیدا نییە، بەڵکو پێمان دەڵێ پیاوێک لەگەڵ خۆیدا لە پەیوەندییەکی باشدایە، پێمان دەڵێ: مرۆڤێک لەبری هەستەکانی خەفە بکات و دوایە بە توندووتیژی دەریان بڕێ، لەکاتی خۆیدا بە گریان پێشوازیان لێ دەکات هیچ هەستێک خراپ نییە، تەنها ئەو کاتە نەبێ، کە ڕێگای نادەین هەستی پێ بکەین و لە ژێرزەمینەکانی ناخمان لەخۆمانیان دەشارینەوە لە منداڵییەوە بە هۆکاری جیاواز فێرنەبووین و ڕایان هێناوین لەسەر خەفەکردنی هەستەکانمان  بۆیە بە تایبەت هەستە نەرێنییەکانمان خەفە دەکەین بۆ نمونە: لە زۆرێک ژینگە و کولتوورەکاندا دەگوترا نابێ پیاو بگری، پیاو دەبێ بە غیرەت بێ! ئەو قسەیە ڕاستە، کێ پەیوەندی لەگەڵ خۆیدا بەهێز بێ، توانای خۆبەڕێوەبردنی هەیە و دەروون دروست و تەندروستیشە، بەڵام پرسیارە جەوهەریەکە ئەوەیە، پەیوەندییەکی باش لەگەڵ خۆماندا چییە؟ بێگومان کاتێک ئێمە ناتوانین هەستێکی ناخمان درک پێ بکەین و مامەڵەی لەگەڵدا بکەین و بەڕێوەی بەرین، دوایە ئەو ئێمە بەڕێوە دەبات ئاسان فێر بووین ڕێگا بە هەستە دڵشادییەکان بدەین تا بێنە بەشی سەرەوەی ئاگاییمان، بەڵام بەردەوام هەستەکانی تر دەشارینەوە، چونکە دەترسین، دەترسین لە هەستی ترس، دەترسین لە هەستی بەجێهێشتن، دەترسین لە هەستی بێزاریی و خەمباربوون بۆ ئەوانی تر، دەترسین بیری ئەوانی تر بکەین، لە هەستی نادڵنیایی و تووڕەبوونیش یان دەترسین لە ئازار، ترس لە ترس لە کاتێکدا هەستەکان وەک دیارییەک وان، ئەوان زیگناڵ و ئاماژەیەکن، وێنای دۆخی خۆمان دەکەن و لەوکاتەدا پێمان دەڵێن پێویستمان بەچییە یان پێویستە چی بکەین ئەوان لە دەرگای ئاگایمان دەدەن، تا قاپییەکەیان لێ بکەینەوە و لێی لە شەقەی باڵ بدەن و ناخمان ئارام ببێ، بەڵام کاتێک ئێمە پێچەوانەکەی دەکەین، ئەوان لە خواری خوارەوەی ژوورەکانی ژێرزەمینەکانمان هەڵبەز و دابەز دەکەن و پەستان لەسەر جەستەمان دروست دەکەن هەر کاتيک هەستێکی نەرێنی دەیەوێ خۆی پێشان بدات، ئێمە دەترسین، بۆیە بە شێوەی جیاواز و خۆ خەریککردن بە شتێکی تری وەک خواردنەوەی کهول، یاریەکی دیجیتاڵی، ڕاکردن و وەرزشێکی تر یان بەکارهێنانی تەلێفۆن و سوڕانەوە لە سەیری کورتە ڤیدۆکاندا، وەیان بە خواردنێک و چەندان شێوەی دی لەبیر خۆمانیان دەبەینەوە ئەمە لە کاتێکدایە هیچ هەستێک لە ناخدا ون نابێ، هەموو هەستەکان لەژێرەوە و بەشی نائاگایمان دەمێننەوە، ئەوان فشارن تا خۆمان بە ئاگاییانە پێشوازیال لێ دەکەین بە پڕی هەستیان پێ دەکەین ئەو هەستانەی لە ترسان دەیانشارینەوە ئەوان بە تەشەنوجی شانومل، سەرئێشە، ئازاری پشت، گرژبوونی ماسولکەکان و چەندین نەخۆشی و ئازاری تر خۆیانمان پێشان دە دەنەوە پچڕانی پەیوەندی لەگەڵ ناخی خۆمان و هەستەکانمان، بەزۆری پەیوەندی بە کات و ژیانی منداڵییەوە هەیە یان ئەزموونی زەبری دەروونی و ئەزموونی تاڵ و ناخۆشی تەمەنی لاویی و دواتردا ئێمە ناتوانین بگەڕێینەوە بۆ تەمەنی منداڵی و لاویی و دواتر، بەڵام دەتوانین "منداڵیی ئەوکاتەی خۆمان" بهێنینە ئێستا و ڕێگا بە هەستەکەی ئێستامان بدەین بێتە سەرەوە تا گرێکانی منداڵیی و دواتری پێ بکەینەوە زۆرینەی خەڵکی لەگەڵ خۆیاندا پەیوەندییان باش نییە، ناتوانن درک بە هەستەکانی خۆیان بکەن و هەستەکان بناسن و جیای بکەنەوە و تا لەخۆیاندا بەتاڵیان بکەنەوە، تا نەبێتە گرێ ڕەنگە تۆ لەو کەسانە بیت و بڵێیت، من درک بە هەستەکانی خۆم دەکەم و لێکدیشیان جیادەکەمەوە بۆ مەگەر تۆ ڕاهێنانێکی زۆرت لەوبارەوە کردبێ؟ زۆرێکی خەڵی هەر ناوێک بۆ هەستی ناخۆش و ناوێکیش بۆ هەستی خۆش دەڵێن بۆ نمونە: بێزاریی، خەمباریی، ترس، نائارامیی، نیگەرانیی، بێتاقەتی، ناڕازیی، قەلەقی، شەرم، دوودڵی، بێهیوایی، تووڕەیی، زۆری تریش ڕۆڵیان جیاوازە ئەمانە هەمووی بە هۆکارێکی جیاواز دروست دەبن، ئەگەر پێشوازییان لێ نەکەین و لێیان بترسین یان فێر نەبووبین هەستیان پێ بکەین، ئەوا بە ئەگەرێکی زۆرەوە دەبنە یەکێ لە ئازارەکانی جەستە یان هەمیشە هەست دەکەین دەبێ بەدوای شتێکەوە بین، بەڵام نازانین ئەو شتە چییە! بۆیە گرنگە بیانناسین و جیایان بکەینەوە ئەم ئەڵقەیە دیاری کۆتایی ساڵە بۆ هاوزمانان و فەرهەنگی کوردی .لەوبارەوە  💐  نەریمان ئاغالی ______________________________

    50 min
  2. 12/29/2024

    تۆش شکۆت هەیە، خۆت نەتەوێ کەس ناتوانێ دەستی پێی بگات

    ئاسان نییە بۆ بڕواهێنان بەوەی کە تاکوو ساڵی ٢٠٢٣ شکۆ (کەرامەت) لەنێو تێگەیشتن و دنیابینی کوردیدا هی هەموو کەس نەبووە، شکۆ بەخشراوە و وەرگیراوەتەوە، ئاها گوتراوە: "ئەی خاوەنشکۆ" شکۆ بۆ چینێک یان بە پێگە و کۆمەڵە خاسێتێکەوە بەستراوەتەوە، پرسی شکۆ منداڵی تێدا نەبووە، تەنانەت ژنیش لەپرسی شکۆدا بوونی نەبووە بەڵکوو ژن بە دەربڕینی شەرەفەوە گرێدراوە لە ساڵی ٢٠٢٣ وە و لە پڕۆژەیەکی نەریمان ئاغالی دا شکۆ (کەرامەت) لە تێگەیشتن و دنیابینی کوردیدا گەڕێندراوەیەوە بۆ هەر کەسێک، لە منداڵەوە بۆ لاو و بێ جیاوازیی و بۆ ژن و پیاو، بۆ خاوەنپێداویستی تایبەت و هەر کەسێک کە دێتە نێو ژیانەوە! ڕێک وەکوو ئەوەی فەیلەسووف کانت فەرموویەتی: هەموو شتێک نرخی لەسەر دادەندرێ و بەهایەکی هەیە، تەنها مرۆڤ نەبێ، چونکە مرۆڤ شکۆی هەیە سەرەڕای گەیاندنی پرسی شکۆ بەو تێگەیشتنەی کانت و وەکوو ئەوەی یاسا نيودەوڵەتی و پێشکەوتووەکان لەپێناو پاراستن و ڕێزگرتن لە شکۆی مرۆڤ بیناکراون، هێشتا بۆشاییەکی گەورە لەو تێگەیشتن و گەیاندنەدا هەبوو، چونکە شکانی شکۆی کەسێک هێشتا لە بن دەست و دەسەڵات و بڕیاری ئەوانی تر کە هێز یان توانا و دەسەڵاتیان لەوێکی تر زیاتربوو، بەڵام ئەو بۆشاییە لە ساڵی ٢٠٢٤ وە و لەم ئەڵقەیەی پۆدکاستی ژیان و بەرکەوتن ەوە پڕ دەکرێتەوە، ئیدی لێرەوە و لە پرسی شکۆدا دەمانباتەوە سەر تێز و تێگەیشتنەکەی ڤیکتۆر فڕانکڵ، کاتێک لە زیندانی نازییەکاندا وەکوو جوولەکەیەک لە لەدەستدانی هەموو شتێکدایە و کەسوکارەکەی لەپێش چاوانیانەوە تاوانیان بەرامبەر دەکرێن و خۆیشی لە هەنگاوێک پێش خۆکوشتندا بووە، بە بیریدا هات کە ئەو شکۆی هەیە، ئەوە شتێکە کە تەنانەت لەتوپەتیشی بکەن نازییەکان و هیچ هێزێک ناتوانن ئەوەی هەیەتی کە شکۆیەتی لێ بسەنن و داگیریی بکەن! ئیدی ڤیکتۆر فڕانکڵ لێرەوە هیوایەکی پڕ لە وزە و ژیانی بەبەردا کرایەوە و کەوتەوە سەر قاچەکانی خۆیی و بوو بە هاوکارێکی گەورەی بۆ خۆیی و هاوزمان و بنیادنانێکی لەبیرنەکراویس بۆ داهاتووی مرۆڤایەتی  ئەمڕۆ ئێمەش وەکوو کورد لەو دۆخەی تێیداین و لە هەردۆخێکی تر لە ئایندەشدا ڕوبەڕوومان دەبێتەوە، بە هاوکاریی پۆدکاستی ژیان و بەرکەوتن ئەو تێگەیشتنەمان بۆ دروست بوو، کە شتێکمان هەیە پێی دەگوترێ: شکۆ، ئەمە شتێکە کە هیچ کەس و هیچ هێزێک ناتوانێ بیبەخشێ یان لێمانی داگیر بکات و بۆ خۆی ببات و بیسەنێ، ئەمە شتێکە هی مرۆڤ خۆیەتی و تەنها خۆی لێی بەرپرسیارە و دەتوانێ ئەو پلاکە لەناخیدا دابداتەوە تا ئەوانی تر داگیری بکەن یان لەنێوی بەرن، دەنا بەهیچ `شێوەیەک ئەوە ڕوونادات  بە هیوای ژیان و مامەڵەی شکۆمەندانە بۆ هەموولایەک  نەریمان ئاغالی

    46 min
  3. 09/18/2024

    دەزانم کە نازانم، بۆ پرسیار لەبری ئامۆژگاریی چارەسەرە؟

    دەزانم کە نازانم ئەو ڕستەیەی دەبێتە بنەمای شێوەیەکی چارەسەریی دەروونیی و ڕاوێژکاریی کۆمەڵەیتی و بنەمای زۆر بواری تریش  ڕەنگە کەم کەس هەبن ئەو ڕستەیەی سوقراتیان نەبیستبێ: "من دەزانم کە نازانم" پرسیارەکە لێرەدا ئەوەیە: ئایا ئێمە تاکو ئەوڕۆ چۆن و لە چ گۆشەنیگایەکەوە لەو ڕستە و دەربڕینە تێگەیشتووین و تێگەێندراوین؟ هەندێ جار ئەو ڕستەیە وا وەرگێڕدراوە کە دەگوترێ: "من دەزانم کە هیچ نازانم"، ئەمە هەڵەیە و ئاوا هەرچی گرنگی ئەو مەبەستە هەیە لەدەستی دەدەین! ئەو ڕستەیە ئەنجامی توێژینەوە مەیدانیەکەیەتی کە دەڵێ: "من دەزانم کە نازانم"، واتە: بۆی ڕوونبۆتەوە کە جیاوازیی نێوان خەڵک و ئەو تەنها ئەوەیە، ئەوانی تر پێیان وایە کە دەزانن ئەوانی تر چی دەڵێن یان چۆن بیردەکەنەوە یان حەزیان لەچییە و چۆن دەژین و بۆ ئازاریان هەیە و بۆ خەمبارن و هتد، بەڵام نا ئەو بە پێچەوانەوە، پێی وا نەبووە هیچ دەربارەی ئەوانی تر دەزانێت، بۆیە سەرەتا و کۆتایی قسەکردن و گفتوگۆی لەگەڵ ئەوانی تردا پرسیار بووە و بەدوای لۆژیکی وەڵامەکاندا پرسیاری تری کردووە، هەر بۆیەش بیرکردنەوەی ڕەخنەیی و مێتۆدی سوقراتی تێکەڵی و یەکتر بڕینیان هەیە. چارەسەری سوقراتی لە بواری دەروونی و کۆمەڵایەتیدا بۆ پرسی ڕاوێژی دەروونی و کۆمەڵایەتی دەخوێندرێ و لەنێو کایەی چارەسەریی ڕەفتاریی هۆشیدایە و یەکێکە لە باشترین ڕێگاکانی چارەسەرکردن! چۆن بتوانین بۆ ژیانی خۆمان و نێو ژینەگەکەمان سود لەو تێگەیشتنە ببینین لەو ئەڵقەیەی پۆدکاستی ژیان و بەرکەوتن دا بەوردیی و سادەیی و نمونەوە ڕووندەکرێتەوە. سوپاس بۆ بڵاوکردنەوەی ئەو ئەڵقەیە و ئەڵقەکانی تری پۆدکاستەکە    نەریمان ئاغالی  _________________________ #پۆدکاستی #ژیان_و_بەرکەوتن #کۆمەڵایەتی #دەروونی #پەروەردە #دەرونناسی #ژیان #بەرکەوتن #پۆدکاست #خۆناسین #تێگەیشتن #فێربوون #کورد #کوردی #ژیانسازیی

    41 min
  4. 10/02/2023

    چۆن ئاگاداری منداڵەکەی نێو ناخمان بین تا بۆ ویستەکانی بەتووڕەییەوە دەرنەکەوێ یان نەگری؟

    چۆن ئاگاداری منداڵەکەی نێو ناخمان بین بۆ ویستەکانی بەتووڕەییەوە دەرنەکەوێ یان نەگری؟   هەریەک لە ئێمە بەردەوام لە کاتی بەرکەوتنی لەگەڵ هەر کەسێکدا خۆی لە یەکێک لەو سێ دۆخانەدا دەبینێتەوە: ١) لاساییکردنەوەی دایک و باوک. ٢) لە کاتی ئێستای خۆیدا و مامەڵەی هۆشیار و ئاگامەندانە. ٣) لە دۆخی منداڵیی خۆیدا.    فەرموون لە ئەڵقەی #١٦ پۆدکاستی ژیان و بەرکەوتندا بەو وردی بە دۆخەکانی خۆمان ئاشنا دەبین و تێیدا هەوڵی تێگەیشتن لە خۆمان و ئەوانی تر و زۆر باسی تر لەوبارەوە دراوە.    سوپاس بۆ سەرنج و تێبینیەکانتان و تکایە دوای گوێگرتن لە ژێر کەناڵەکانی پۆدکاستی ژیان و بەرکەوتندا لە فیدباکەکانتان بێ بەشم مەکەن، داخۆ تا چەندێک تێگەیشتن لێی ئاسان بووە  و چیتان لێ وەرگرتووە💐   سوپاسیش بۆ بڵاوکردنەوە ناساندنی پۆدکاستەکە بە ئەزیز و هاوزمانانمان💐💐   نەریمان ئاغالی  _________________________ #پۆدکاستی #ژیان_و_بەرکەوتن #کۆمەڵایەتی #دەروونی #پەروەردە #دەرونناسی #ژیان #بەرکەوتن #پۆدکاست #خۆناسین #تێگەیشتن    ناوی تیۆریی TRANSACTIONAL ANALYSIS (OF ERIC BERNE)

    53 min
  5. گۆشەی نەبیندراو چییە، چۆن ئەوە دەبینین تا خۆمان باشتر بناسین؟

    01/27/2023

    گۆشەی نەبیندراو چییە، چۆن ئەوە دەبینین تا خۆمان باشتر بناسین؟

    پەنجەرەی یۆهاری بۆ باشتر بینین و ناسینی خۆمان.  پەنجەرەی یۆھاری کورتکراوەی یۆ و ھارییە کە دوو کەسایەتین لە ساڵی ١٩٥٥ دا لە توێژینەوە و قوڵبوونەوەیەکدا لەسەر ناخ و کەسایەتی تاک و بەرکەوتنەکانی لەگەڵ ئەوانی تردا، زانیاری و خاسیەتەکان و چۆنیەتی کەسێکیان بەسەر چواربەشی زانیاریدا دابەشکردوون و بەو پێیە مرۆڤ ئاگاداری دووبەشی خۆی نییە، ئەوەی گرنگە لێرەدا ئێمە بیزانین: ئەوانی تر ئاگاداری بەشێکی زانیاری دەربارەی خاسیەتەکانی ئێمەن، بەڵام خۆمان نا، ئەمە دەکرێ باش بکرێ.  وەکو ئەوبەشانەی خوارەوە: تکایە پەنجەرەیەک بێنە پێش چاوی خۆت کە بەسەر چوار بەشدا دابەشکرابێ.  1. بەشی دیار و گشتی لای سەرەوەی چەپی پەنجەرەکە: ئەم بەشە بۆ خۆمان و ئەوانی تریش ئاشکرایە، ئەو بەشەیە کە ھەڵسوکەوت و حەز و زانیاریەکانمان لەگەڵ ئەوانی دیدا دیارن. 2. بەشی تایبەتی خود لە لای چەپ و بەشی خوارەوەی پەنجەرەکەدا، ئەم بەشە لای ئەوانی تر شاراوەیە، بەڵام لای خۆمان ناسراوە و بە مەبەست ئەو نھێنیانە بە شاراوەیی لای خۆی دەھێڵێتەوە، لە ڕێگەی زمان و گفتوگۆوە دەکرێ بۆ ئەوانی دی ئاشکرا ببێ.   3. بەشی نادیار و شاراوە بۆ خۆمان و ئاشکرا بۆ ئەوانی تر، ئەمە لای ڕاستی پەنجەرەکەیە بەشی سەرەوە و لای گرنگی ئەم ئەڵقەیەی پۆدکاستی ژیان و بەرکەوتنە، ئەمە ئەو بەشەیە کە ھەڵسوکەوتی خود تێیدا لای دەورووبەری دیارە و بەڵام خۆی توانای بینینی نییە. بۆ بینینی ئەم بەشەی خۆمان پێویستمان بە وردبوونەوە و سەرنجی ئەوانی ترە لەسەر خۆمان ( Feedback).  4. بەشی ھەستپێنەکراو، لای ڕاست  و خوارەوەی پەنجەرەکە، ئەم بەشە لای خود و وەھەم لای ئەوانی تر شاراوەیە. تەنھا لە ڕێگەی بەخۆداچوونەوە و وردبوونەوەی قووڵ لە لایەن خودەوە یان لەڕێگای ئەزموون و تاقیکردنەوەی کار و خولیاکانەوە وەدیار دەکەوێ، دەتواندرێ پێی بگوترێ گۆشەی بەهرەمەندییە نەدۆزراوەکان یان نەبیندراوەکان. لەم ئەڵقەیەی پۆدکاستی ژیان و بەرکەوتن دا ڕاهێنانی ناساندنی ئەو بەشەی شاراوە لەخۆمان دەخرێنە ڕوو.  بەهیوای سودلێبینین و هەر هەبن💐 نەریمان ئاغالی

    30 min
  6. خواردن و دڵنیایی و سێکس و سەربەخۆبوون، پێویستیی سەرەتایین

    03/22/2022

    خواردن و دڵنیایی و سێکس و سەربەخۆبوون، پێویستیی سەرەتایین

    پێویستی خواردن و خواردنەوە و ھەناسە و خەوتن، جەستەیین پێویستی: خۆشەویستی و سێکس و قبووڵکردن لەلایەن ئەوانی دییەوە و سەرکەوتن و گرنگیپێدان و ھەبوونی پەیوەندی سەرکەوتوو و ھەستی باوەڕبەخۆبوون و ھتد دەروونین ١) پێویستییە جەستەیییەکان (ئەمە لەو پێداویستییە سەرەتاییەدا دەبیندرێنەوە کە مرۆڤ تەواو پێویستی پێیانەو ھیچ گفتوگۆیەک ھەڵناگرن) وەک: خواردن و خواردنەوە و خەوتن (مەیلپێدان و سێکس). ٢) پێویستی سەلامەتی (ئەمە باس لە ئاسایش و دڵنیایی و دوور لە ترسە، دەکرێ پێویستی باوەشێکی پڕ لە متمانەش لێرەدا ببیندرێتەوە). ٣) پێویستی پەیوەندییە کۆمەڵایەتیەکان و پەیوەندییە تایبەتییەکان (لێرەدا باس لە پەیوەندی خۆشەویستی، خێزان و ھاوڕێ و پەیوەستبوون بە گرووپێک و قبووڵکردنت و ھتد). ٤) پێویستی سەرکەوتنە تایبەتییەکان (ئەمە پەیوەندە بە دانپێدانانت لەلایەن ئەوانی ترەوە، ستایشکردنت، ھەبوونت لای ئەوانی دی وەک کەسێکی کاریگەر و ھتد). ٥) ئاسوودەبوون (ئەمە باس لە کامڵبوونی تاکە، مرۆڤێک کە کار لەسەر خود دەکات و ھەمووشتەکان لەناخی خۆیەوە گەشە پێ دەکات و توانا و بەھرەکانی تاک دەدۆزرێنەوە و دەچنە وێستگەی بەرھەمھێنانەوە) لەپێناوی لەخۆمان و ئەوانی دی تێگەیشیندا  نەریمان ئاغالی

    50 min

Ratings & Reviews

4.7
out of 5
39 Ratings

About

نێوەرۆکی کۆمەڵایەتی، دەروونی، پەروەردەیی لەخۆدەگرێ