Balam...

sarhang hars

This podcast covers stories and topics from a critical perspective. پۆدکاستی بەڵام تایبەتە بە پرس و بابەتە گەرمەکانی کۆمەڵی کوردی لە گۆشەنیگایەکی ڕەخنەییەوە

Episodes

  1. 01/18/2021

    The arrest of Helen Awat

    A female presenter  has been arrested by Sulaimaniyah police over "insulting" a Kurdish singer on social media. In this episode we talk about the different angles around the case.  ئەم گفتووگۆیەی نێوان پێشواز فەیزوڵا و من تایبەتە بە قسەکردن لەسەر دەستگیرکردنی هێلین ئاوات بە تۆمەتی ''سوکایەتیکردن'' و ڕەهەندە یاسایی، کەلتوری و جێندەریەکانی ئەم ڕووداوە. ئێمە پێمانوایە ئەمە، هاوشێوەی هەموو هەوڵێکی پێشتر بۆ کپکردنی دەنگی جیاواز، پێشینەیەکی مەترسیدارە بۆ ئازادی تاکەکەس و ڕادەربڕین و لەوەش مەترسیدارتر بێدەنگی نوخبەی ڕۆشنبیری و هونەریە لە کوردستان. لەم گفتووگۆیەدا قسەمان لەسەر سێ دیوی جیاوازی ئەم بابەتە کردووە: -یەکەم: مەسەلەی یاسایی کەیسەکە -دووەم: ئەوەی پەیوەندی بە ئازادی ڕادەربڕین و مافی میدیاکارەوە هەیە -سێهەم: ڕەهەندی جێندەری\کەلتوری بابەتەکە لە پەیوەندی بە دەسەڵاتی نێرسالار و خێڵەکی کوردیەوە. لە کۆتاییشدا، یان لە نێو قسەکانیشدا ئاماژەمانداوە بە رۆڵی زیانبەخشی نوخبەی هونەرمەندان\ڕۆشنبیران لەم کەیسەدا.

About

This podcast covers stories and topics from a critical perspective. پۆدکاستی بەڵام تایبەتە بە پرس و بابەتە گەرمەکانی کۆمەڵی کوردی لە گۆشەنیگایەکی ڕەخنەییەوە