ktebstan

bilal kamaran
ktebstan

کەناڵی پەرتووکی دەنگی

  1. ڕشتەی مرواری

    03/28/2022

    ڕشتەی مرواری

    لە سەرەتای ئەم سەدەی بیستەمەوە، وردە وردە خوێندەواری لە ناو ڕەمەکی کورددا پەرەی سەندووە و ئەستێنێ. ئینکار ناکرێ خوێندەواری چرای ژیانە، بەڵام لە لایەکی ترەوە، من هەست بە زیانێکی گەورە ئەکەم لە ڕووەوە؛ هەست بەوە ئەکەم چونکە خوێندەوارییەکە بە زمانی کورد نییە، هەتا سەدەی بیستەم بەسەر ئەچێ و قەومی کوردیش نەمێنێ. بۆیە ئەڵێم نەمێنێ، چونکە منداڵەکە لە قوتابخانەی غەیری کوردی لە باتی وشەیەکی کوردی فێر بێ، وشەیەکی غەیری کوردی فێر ئەبێ. ئەو وشەیە دێنێتەوە ماڵەوە و قسەی پێ ئەکا، برا بچکۆلەکە و خوشکە نەشمیلەکەی لێوە فێر ئەبن، باوکی منداڵەش ئەڵێ: کۆرپەلەم فێری زمانی نان پەیداکردن بووە، ئەویش وەری ئەگرێ، دایکیشی ئەڵێ: لە دەورت گەڕێم چەند قسەکانت جوانە؟! ئەویش فێری ئەبێ! بەرە بەرە زمانی قوتابخانەی غەیری کوردی منداڵەکە، شوێن هەوارێکی خۆش بۆ خۆی لە ماڵی باوکی منداڵەدا دروست ئەکا و زمانی مادەرزادی کوردییەکەی لە ژێریا دەست ئەکا بە نقەنق! کە پشتێک بەم جۆرە ڕۆیشت، پشتی دووەم و سێهەم ئەڵێن: باب و باپیری ئێمە بە ڕەحمەت بن، بە زمانێک قسەیان ئەکرد کە پێیان ئەوت زمانی کوردی!.. ناوی پەرتووك : ڕشتەی مرواری  بەرگی یەکەم نووسەر : عەلائەددین سەجادی خوێندنەوەی : ئومێد عەلی کاری دەنگ : دلێر سەلیم

  2. مەملەکەتی شەیتان - 1

    09/04/2021

    مەملەکەتی شەیتان - 1

    ئێوارەیەکیان زۆر بێزار بووم .. دەرچووم لە ماڵ.. وامدەزانی ئەم دنیایە بەسەر شانی منەوەیە.. بێ ئەوەی هیچ ڕوویدابێت .. چوومە کەناری دەریا بۆ ماسی گرتن .. کاتژمێر ٩ی شەو بوو .. چەند قولاپێکم هاویشت هیچ نەهاتە دەرەوە.. لەوێش خەریك بوو بێزار بم .. ووتم دەڕۆمەوە بۆ ماڵ.. لەپڕ لە تەنیشتمەوە پیاوێك هاواری کرد ماکوان پەلە مەکە وەرە هاوکاریم بکە لەسەر ئەوبەردانە با بێمەلات ئێستا ماسی زۆر دەگرین ..!! کەتەماشام کردو زانیم پیاوێکی بە تەمەنە واتا لە دەوری ٥٠ بۆ ٥٥ ساڵ دەبوو قولاپەکەم داناو خێرا بە دەمیەوە چووم و دەستم گرت و هێنامە سەر بەردەکەی خۆم کە ماسیم لەسەر دەگرت و لە لێواری دەریاکەوە دامناو ووتم : بەڕێز خەڵکی کوێت .. ئەو بەزمانی عەرەبی بانگی کردم.. وامزانی ئەهلی مزگەوتی خۆمانەو دەمناسێت ناوەکەمی زانییوە..!! ناوی پەرتووک: مەملەکەتی شەیتان ناوی نوسەر ماکوان کەریم خوێندنەوە : ھەردی عەلی کاری دەنگ: ھەردی عەلی چاپی یەکەم :2016

    About

    کەناڵی پەرتووکی دەنگی

    Content Restricted

    This episode can’t be played on the web in your country or region.

    To listen to explicit episodes, sign in.

    Stay up to date with this show

    Sign in or sign up to follow shows, save episodes, and get the latest updates.

    Select a country or region

    Africa, Middle East, and India

    Asia Pacific

    Europe

    Latin America and the Caribbean

    The United States and Canada