Panjara Podcast | پۆدکاستی پەنجەرە

Panjara

پۆدكاستی پەنجەرە بەرنامەیەكی دەنگی هەفتانەیە. تیایدا گوێبیستی گفتوگۆی بیرمەندان و چالاكوانان و كەسانی خاوەن دەنگ دەبن. تاوەكو لە پەنجەرەكەمانەوە وێنە و ئاوازی ژیان ببینن.

  1. 05/15/2025

    14#شوێنکەوتەیی: بناغەی سەرکردایەتییەكی کاریگەر - م. ئیسماعیل خورماڵی - پۆدکاستی پەنجەرە

    لە پەنجەرەی ئەمجارەدا ئەزموون و چیرۆکی مامۆستا ئیسماعیل خورماڵی دەخەینە بەرچاو و گوێ، چیرۆکێک کە سەرەتاکەی هونەر و سروود و شانۆیە و ئێستاش نووسینەوەی چیرۆکەکەی بە بەڕێوەبردن و بازرگانیی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی درێژە پێئەدات. مامۆستا ئیسماعیل ئەزمونێکی زۆری لەگەڵ چەندین کاری جیاوازدا هەیە، کاری کردووە لەناو چەندین نەتەوە و زمان و کلتوری جۆراوجۆر، سەرباری ئەزموونێکی زۆر؛ دەیەوێت ئەم ئەزموون و فێربوونەش هاوبەشیی پێبکات لەگەڵ گەنج و لاوەکانی سەردەمدا، ئەمەش وای کردووە هەمیشە لەناو گەنجاندا بێت و دەستگیرۆیان بێت. ئێمەی گەنج هەمیشە پێویستمان بە وەرگرتنی ئەزموونی کەسانی سەرکەوتوو و پێشەنگە، تاوەکو لە ژیانی خۆماندا بەپێی گونجاویی لەگەڵ ژیانماندا بەکاری بێنین، ئەم ئەزموونەی جەنابی مامۆستاش شایەنی کات بۆ تەرخانکردنە، پەنجەرەیەکی کراوەیە بۆ هەرکەسێک کە ویستی وەرگرتنی ئەزموونی نوێی هەبێت. #پۆدكاستی_پەنجەرە #وێنەوئاوازی_ژیان #پەنجەرە #panjara #PanjaraPodcast

  2. 05/03/2025

    13# - کوردێکی مسوڵمانم؟ یان مسوڵمانێکی کورد؟ - د. نوعمان محمد - پۆدکاستی پەنجەرە

    پەنجەرەی ئەم جارەمان پەنجەرەیەکی پڕ لە گفتوگۆی هەستیارە، ئەو پرسیار و گومانانەی لە خۆی گرتووە کە ڕەنگە مێشکی زۆرینەمانی سەرقاڵ کردبێ، پەنجەرەکە بەڕووی ئاینداری و نەتەوایەتی و بیروباوەڕەکانمان سەبارەت بە دین و دونیا و ئەولەویەتی گرنگییەکانمان کراوەتەوە، ئەپرسین بۆچی هەڵوێستەکانمان جیاوازن و بیرکردنەوەکانمان لەسەر هەمان بابەت دژ بە یەکن؟ بۆچی زۆرجار لەسەر یەک بابەت چەندین بیروبۆچوونی جیاوازمان گوێ لێدەبێ کە زۆرجار کار ئەگاتە مشتومڕ و توندگۆیی؟ د.نوعمان محمد ئەڵماس، توێژەر لە بواری فەلسەفە و فیکری ئیسلامی و مامۆستای زانکۆ، میوانی ئەم پەنجەرەیەمانە، پێکەوە تەواوی ئەو بابەتانەی جێ گرنگیمانن قسەیان لەسەر دەکەین و ڕوونیان دەکەینەوە و گومانەکانیان لەسەر دەڕەوێنینەوە. پەنجەرەکەی د.نوعمان، گرنگە بۆ هەر گەنجێک کە دەیەوێ هۆشیار و بە ئاگا بێت هەم لە ئاینەکەی و هەمیش لە دونیا و سەردەمی نوێدا. #پۆدكاستی_پەنجەرە #وێنەوئاوازی_ژیان #پەنجەرە #panjara #PanjaraPodcast

    1h 36m
  3. 01/25/2025

    11# فیزیازانێكی كورد و یەكێك لە باشترین زاناكانی جیهان - پ.د. عەزیز بەرزنجی - پۆدکاستی پەنجەرە

    پەنجەرەی ئەمجارە پەنجەرەیەکی جیاوازە، بەڕووی زانست و توێژینەوە زانستییە ئەزموونییەكان دەکرێتەوە، پەنجەرەیەکی پڕ وانە و زانیاری و بەرچاو ڕۆشنی دەکەینەوە. د.عزیز بەرزنجی، پڕۆفیسۆر و مامۆستای زانکۆ، لەلایەن زانکۆی ستانفۆردی ئەمریکییەوە؛ بۆ دووەم جار لەدوای یەک وەکو یەکێک لە ٪٢ـی باشترین زانایانی جیهان ناسێندرا لە بواری زانستی فیزیادا، ئەمەش دەستکەوتی چەندین ساڵ هەوڵ و ماندووبوون و شەونوخونی و گەڕان بەدوای زانستی کاک دکتۆرە و، بەم جۆرە بووەتە جێگای شانازی خوێندکاران و زانست خوازانی کوردستان و تەنانەت جیهانیش. کاک دکتۆر یەکێکە لەو توێژەرانەی کە زۆرترین توێژینەوەی زانستی لە بوارەکەی خۆیدا بەردەست خستووە و بە تەواوی یەکلاییە بۆ ئەو بوارە، وە کار گەیشتووەتە ئەوەی کە بە زمانی کوردییش پەڕتوکی زانستی بنووسن و لەم دواییانەدا پێکەوە لەگەڵ ئەندامانی خێزانەکەی پەڕتوکێکیان بە چاپ گەیاندووە، بەم جۆرەش بە خێزانی خۆیان خستووەتە خزمەتی زانست و فێربوونەوە. پەنجەرەیەکی ڕەنگینە، لێی بێبەش مەبن.

    56 min
  4. 01/13/2025

    10# چوارڕیانی سیحر و جنۆکە و چاوەزار و دەروونزانیی..! - جەعفەر عومەر - پۆدکاستی پەنجەرە

    پەنجەرەی نوێمان، دەلاقەیەکی پڕ لە ئەزموون و زانیاری و شارەزاییە، پێکەوە لەگەڵ د.جعفر عمر پزیشکی پسپۆڕی دەروونی دەچینە ناو کۆمەڵێک باس و خواسی گرنگی پەیوەست بە دەروونناسی و ئەزموونی کەسییەوە، وە لەسەر بناغەی ساڵانێک ئەزموونی کار کردنی کاک دکتۆر، دەست دەخەینە سەر هەندێ لەو هەڵە تێگەیشتنە باوانەی کە لەناو کۆمەڵگەی کوردییدا ڕەواجی پێ دەدرێ و بەشێکیان تا ئێستاش بەردەوامن، لەوانە بابەتەکانی وەکو چاوەزار و سیحر و نوشتە و ڕۆیشتنە ناوەوەی جنۆکە بۆ ناو لەشی مرۆڤ، چیرۆکی ڕاستەقینەی چارەخوازە دەروونییەکان دەگێڕینەوە کە کاک دکتۆر و هاوڕێ پزیشکەکانیشی ڕۆژانە لە کلینیکەکانیان دەیانبینن و چارەسەری ئەو چارەسەرە هەڵانە دەکەن کە بۆ نەخۆشە خاوەن حاڵەتە هەستیارەکان کراون، بە بەکارهێنانی بەڵگەی باوەڕپێکراوی ئاینی و زانستیی پزیشکی ڕوونکردنەوە لەسەر ڕاستی و درووستیی ئەم بابەتانە دەبیستین. بەدەر لەوانەش، باسکردنی ئەزموونی نووسینی کاک دکتۆر جعفر هێڵێکی سەرەکییە، کە بەڕێزیان نووسەری هەشت کتێبی كوردیی دەوڵەمەند و بێوەێنەن، پەیوەست بە دەروونناسیی منداڵان و خێزان و دایباب و پەروەردە، هەروەها نووسراویان هەیە لەسەر بابەتەکانی پەیوەست بە خوێندکارانی پۆلی دووانزە، جگە لەوەی کە خاوەنی زۆرترین توێژینەوەی زانستییە لە بوارەکەی خۆیدا و جێپەنجەیەکی گەورەی جێهێشتووە. لە کۆتاییدا دەتوانین بڵێین لەگەڵ کردنەوەی پەنجەرەی نوێمان؛ چاو و مێشک و دونیابینییمان دەکرێتەوە بەڕووی بابەتانێکی هەستیار و گرنگ و کەم بیستراو و تۆز لەسەر نیشتوو، پەنجەرەیەکی ڕەنگینە لە دەستی مەدەن.

    1h 58m
  5. 12/13/2024

    09# چەند زمانێكی نوێ لە هەناوی غەریبییەوە - غریب صالح - پۆدکاستی پەنجەرە

    فێربوونی زمانێکی نوێی بەدەر لە زمانی دایک، لە پێشینەترین ویستی گەنجانی سەردەمە، لەگەڵ پێشکەوتنی لایەنی ئەکادیمی و توێژینەوە زانستییەکان و کرانەوەی خەڵکی بەڕووی دونیا و کلتورە جیاوازەکان، ئیدی ئامڕازەکانی پێشکەوتنی مرۆڤەکان و گەشتنیان بە ئامانج و بەرهەمی زیاتر زیادیان کرد، گرنگترینیان فێربوون و زانینی زمانە بەناوبانگەکانی جیهانە. مامۆستا غەریب، خاوەن و بەڕێوەبەری پەیمانگای نۆستاڵجیا و، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری دوو گەورەترین تێست سەنتەری IELS لە سلێمانی و هەولێر، میوانی پەنجەرەی ئەم جارەمانە، پێکەوە بە وردی دەچینە گفتوگۆیەکی قووڵەوە دەربارەی فێربوونی زمانی ئینگلیزی، باس لە گرنگی و بایەخی زانینی زمانەکە ئەکەین لە سەردەمی نوێدا، ئامڕاز و ڕێککارەکانی فێربوونی دەخەینە ڕوو. مامۆستا غەریب چیرۆکێکی پڕ لە بەرزی و نزمی هەیە، ئەزموونێک کە پڕاوپڕە لە شەڕکردن لەگەڵ ژیان لە پێناو فێربوون و گەشەسەندن، چەندین ساڵ کاری شوانی و حەمباڵی و کرێکاری، دواتر جێهێشتنی خاک و کلتور و ڕۆیشتن بۆ شاری موسڵ بۆ خوێندنی بەکالۆریۆس، ئەمە لە کاتێکدا کە باری گوزەرانی خراپ بوو، دۆخی ئەمن و ئاسایش لە مەترسیدا بوو، وە زمانی عەرەبیشی نەدەزانی...! جا بۆیە لەدەست خۆتانی مەدەن.

    2h 4m
  6. 10/30/2024

    07# لە قەزوانی كوردییەوە، بۆ ناوەڕۆكی كوردی - داوەر لهۆنی - پۆدكاستی پەنجەرە

    قەزوان، ئەو دارە ڕەسەنە كوردییەی كە لە دێرینەوە بە چەندین شێوە سوودی هەبووە - لە خواردن ـەوە تا دەرمان و تەنانەت جوانكاریی وەكو تەزبیح - ئەمڕۆ دەبێتە هێما و وانەیەكی جوان بۆ بەرزكردنەوەی ئاستی ناوەڕۆكی كوردی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا. لەم ئەڵقەیەدا، كاك داوەر لهۆنی، چیرۆكی خۆدۆزینەوەیمان بۆ دەگێڕێتەوە، لەدوای ئەزموونێكی چەند ساڵە و زۆرباشی Full Stack Developer، دوای ئەوەی كە خۆی دەدۆزێتەوە و هەست بە توانا و لێهاتووییەكانی دیكەی دەكات، بڕیار دەدات ئەو بوارە بەجێ بهێڵێت. لە كاتێكدا تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان پڕ بوون لە ناوەڕۆكی بێ بەها و زیانبەخش، پێویستیمان بە گۆڕانكارییەكی گەورە هەیە. كاك داوەر ڕێنماییمان دەكات چۆن بتوانین ناوەڕۆكی بەسوود و بەهادار بەرهەم بهێنین كە لەگەڵ پێداویستی و خواستی بینەر و بیسەری كورددا بگونجێت. چۆن بتوانین بڕاندی كەسیمان بكەینە ئامرازێك بۆ بڵاوكردنەوەی هۆشیاری و بەها لە كۆمەڵگادا. كاك داوەر وەك ڕاوێژكاری بڕاندی كەسی، فێرمان دەكات چۆن ناوەڕۆكەكانمان بكەینە بەشێك لە كەسایەتی و شوناسی خۆمان، چۆن ببینە نموونە و سەرچاوەی متمانە بۆ ئەوانەی شوێنمان دەكەون. فێرمان دەكات چۆن بڕاندی كەسی ببەستینەوە بە بەها و سوودەوە، نەك تەنها بە ناوبانگ و ژمارەی فۆڵۆوەرەوە. وەك چۆن قەزوان لە هەر وەرزێكدا بەرهەمێكی نوێ و سوودێكی نوێی هەیە، ئاوها دەبێت ئێمەش لە هەر پلاتفۆرمێك و بە شێوازێك، بەردەوام ببینە سەرچاوەی ناوەڕۆكی بەسوود و، هاوسەنگی لەدەستچووی نێوان ناوەڕۆكی باش و ناوەڕۆكی خراپ بگەڕێنینەوە. تەنها بەم شێوەیە دەتوانین تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بكەینە سەكۆیەكی بەهادار و وەك قەزوان، ببینە سەرچاوەی سوود و چاكە بۆ گەلەكەمان.

    1h 32m

Ratings & Reviews

5
out of 5
3 Ratings

About

پۆدكاستی پەنجەرە بەرنامەیەكی دەنگی هەفتانەیە. تیایدا گوێبیستی گفتوگۆی بیرمەندان و چالاكوانان و كەسانی خاوەن دەنگ دەبن. تاوەكو لە پەنجەرەكەمانەوە وێنە و ئاوازی ژیان ببینن.