Blingo

Navid Vahabiazar
Blingo

بڵینگۆ بەرهەمێکی پادکەستە بە زمانی شیرینی کوردەی کە لەسەر زانیاریە گشتی و زانستیەکان کار دەکات ئەندامانی بڵینگۆ کۆمەڵێک لاوی کوردستانن کە بە هەست و سۆزی نیشتمان بەرهەم بۆ تاک و کۆمەڵی کورد ئامادە دەکەن لێرەدا ئێمە پرسیارە سەرنج ڕاکێشەکان ڕوون دەکەینەوە وەدوا ئەو شتانە دەکەویین کە بزانیین بۆ میشکی ئاڵۆز کردوون؟ چۆن بوە؟ و هویەکەی چی بوە؟ #kurd #kurdishsubtitles #kurdishyoutube #podcast #kurdpodcast #kurdistan #kurdishpodcast Hosted on Acast. See acast.com/privacy for more information.

  1. 4 DAYS AGO

    کتێبی گینێس ، کتێبێک پڕ لە شتی سەیر و سەمەرە

    ئەگەر بەڵگەیەک هەبێت کە کەسێک لە ئەنجامی کارێک، ڕیکۆردێکی شکاندووە واتە لەبانترین ڕێکۆردێک کە تا وەکوو ئێستا وەدەست هاتووە ئەوە لە کتێبی گینێسدا تۆمار دەکرێت ئێمە ویستمان باسی کتێبی گینێس بکەین، بەڵام بۆمان دەرکەوت کە بابەتێکی وەهامان بۆ نادۆزرێتۆ بۆ ئەوەی کە باسی بکەین و بەرنامەیەکی پێ پڕ بکەینەوە، بۆیە بڕیارمان دا سەبارەت بە بڕێک ڕێکۆرد کە لەم کتێبەدا تۆمارکراون باس بکەین کە هەم سەیرن و هەم سەرنجڕاکێش. یەکەم ڕێکۆردی سەیر کە دەمانەوێت بۆتانی باس بکەین خاتوو هالیماسیسە، ئەم خاتوونە خەڵکی مالییە و لە ساڵی ٢٠٢١ لە مەراکش ژیاوە و لەوێ دووگیان بووە، دوای ٩ مانگ کە کاتی منداڵ بوونی گەیشتووە چووەتە نەخۆشخانە و ڕەنگە باوەڕ نەکەن بەڵام ئەم خاتوونە ڕێکۆردی دونیا ئەشکێنێ بە 9 منداڵ لەسەر یەک کە هەمووشیان تەندروستن و ڕێکۆردەکەی لەم کتێبەدا تۆمار ئەکرێت! لە دایک بوونی 6-7 مناڵ لە دونیا دا کەم نییە بەڵام لە زۆربەی کاتەکاندا منداڵەکان زینوو نامێنن. شتێکی سەرنجڕاکێش لەم خاتوونەدا ئەوەیە کە تەواو منداڵەکانی بە سڵامەت و زیندوویی لە دایک بوون و ئەگە دوو منداڵی دیکەشی بوایە ئەوە ئەیتوانی تیمێکی فووتباڵ پێکبێنێت! ڕێکۆردی دواتر* هی ئەم بەڕێزەیە! بلۆسۆم، بەرزترین مانگای جیهان! خاوەنی ئەم مانگایە خانمێکی ئەمریکییە بە ناوی پاتریسیا هێندسۆن. ئەم خاتوونە زۆر سەری سوڕما کە یەکێک لە مانگاکانی باڵای زۆر بەرز دەبێتەوە و لە نێو هەموو مانگاکاندا ئەم یەکە بەرزترینە، لە کۆتاییدا بلۆسۆم تا ١٩٠ سانت بەرز دەبێ و وەکوو بەرزترین مانگای جیهان خۆی ئەگەیەنێت بە کتێبی گینێس! ڕەنگە بۆتان پرسیار بێت کە تۆمار کردنی ڕێکۆردێک لە کتێبی گینێسدا چ سوودێکی هەیە؟لە ڕاستیدا هیچ! بەس شتێکیان بە دەستەوەیە کە بەڵێ ئەم ڕێکۆردە هی ئەوانە و وێنەیان لە گینێسدا تۆمار دەکرێت ئەڵبەت بڕێک لە ڕێکۆردەکانیش هەیە کە پارەهێنەرە بۆ ساحێبەکەی و تۆمار کردن لە گینێسدا ئەبێ بە هۆی ئەوە کەکۆمپانیاکانی ڕیکلام دێنە لای ساحێبەکەی و دەیانەوێت وێنەیان بگرن بەو مانایە کە دەتوانن سپۆنسەر بەدەست بهێنن. Hosted on Acast. See acast.com/privacy for more information.

    15 min
  2. JAN 7

    ئۆتۆ ئێسکۆرتسنی ، کەسێکی بەهێز و پڕمەترسی لە موساد و ئێس ئێس

    مەترسیدارترین پیاوی جیهان کێ بوو؟! بە درێژایی مێژوو کەسانی سەیروسەمەرەی زۆر هاتوون و ڕۆیشتوون. یەکێک لە سەرنجڕاکێشترینیان ئەم پیاوەیە بە ناوی ئۆتۆ سکۆرزێنی. لە 12ی حوزەیرانی ساڵی 1908 کوڕێک بە ناوی ئۆتۆ لە ڤیەننا لەدایک دەبێ. بنەماڵەی ئۆتۆ خێزانێکی چینی مامناوەند بوون. کاتێک ئۆتۆ چووە ناو قوتابخانە، خوێندکارێکی باش بوو و زۆر حەزی لە زانست بوو. هەرچەندە ئۆتۆ زانستی خۆش دەویست، بەڵام کاتێک گەیشتە قۆناغی زانکۆ، لە زانکۆی ڤیەننا چووە بواری ئەندازیارییەوە. شمشێربازی لەو سەردەمەدا لە نێو گەنجانی ئەوروپادا زۆر بەناوبانگ بوو و زۆر حەزیان لەم یارییە بوو. ئۆتۆش حەزی لە شمشێربازی بوو. هەر وەک دەبینن ئاسەواریشی لەسەر دەموچاوی ماوە و بریندار بووە. لە ئەڵمانیا و ئۆتریشی ئەو کاتدا، هەرکەس برینێکی لەم شێوەیەی لەسەر ڕووخساری بووبێت بە کەسێکی ئازا لە قەڵەم دەدرا و نیشانەی بوێری بووە. لە ساڵی ١٩٣١ کە ئۆتۆ سکۆرزێنی بینی کە پارتی نازی لە ئۆتریش خەریکە دەسەڵات بەدەست دەهێنێت، ئەویش بوو بە ئەندامی پارتی نازی ئۆتریش. ئۆتۆ یەکێک بوو لە کەسە باڵابەرزەکانی ئەو سەردەمەی ئۆتریش. چونکە باڵای یەک مەتر و ٩٣ سانتیمەتر بوو و جەستەیەکی زۆر ڕێکوپێک و قۆزی هەبوو. بۆیە هەر لە گەنجییەوە پێی دەگوترا قۆز و بەهۆی ئەو برینەش سەرنجڕاکێشتر ببوو. لەوانەیە بڵێن یەک مەتر و ٩٣ سانتیمەتر ئەوەندە بەرز نییە. بەڵام ئەوکات لە ئەوروپا چونکە دۆخی خۆراک زۆر خراپ بوو و کەمی پرۆتین، باڵای کورتی دەهێشتەوە بۆیە ١ و ٩٣ زۆر بەرز بوو. لە ساڵی ١٩٣١ کە پەیوەندی بە پارتی نازییەوە کرد، سکۆرزینی بڕوانامەی ئەندازیاری شارستانی لە زانکۆ وەرگرت، هەروەها لە پارتی نازیش هەر لەم بوارەدا دەست بە کار دەکات. لە ساڵی ١٩٣٨ پارتی نازی ئۆتریش لەگەڵ پارتی نازی ئەڵمانیا یەک دەگرێت و ئۆتریش دەچێتە ژێر ئاڵای ئەڵمانیای نازی. Hosted on Acast. See acast.com/privacy for more information.

    14 min
  3. 09/20/2024

    گەورەترین و دڕندەترین دایناسۆڕی مێژوو کامە بوە؟

    گیگاناتۆسۆرێس، گەورەتر و کۆنتر لە تیرێکس ئەوەی کە دەیبینن تیرێکسە، بەنێوبانگترین دایناسۆڕی جیهان. لەوانەیە زۆربەتان وا بزانن کە تیرێکس گەورەترین و دڕندەترین گۆشتخۆری مێژووی زەوییە بەڵام دەبێ بزانن کە ئەوە هەڵەیە. گەورەترین و دڕندەترین گۆشتخۆری زەوی گیگاناتۆسۆرێسە{GIGANOTOSAURUS}. گیگاناتۆسۆرێس نەوەد و هەشت ملوێن ساڵ پێش لە ئارژەنتین و باشووری ئەمریکا دەژیا. ئەم دایناسۆڕە پێشتر نەناسراو بووە بەڵام چەن ساڵێکە واتە لە ساڵی 2022 ـەوە نێوبانگی دەرکردووە ئەویش چونکوو لە فیلمی ژووراسیک وۆرد 2022 ڕۆڵێکی گرنگی هەبوو. لەو فیلمە ئەم دایناسۆڕە هەرە گەورەیە بەرەنگاری تیرێکس دەبێت. تیرێکسیش بوێرێکی ئازایەو بەرەنگاری گەورەتر لە خۆشی دەبێتەوە. زاناکان دەڵێن گیگاناتۆسۆرێس گەورەتر لە تیرێکس بووه بەڵام تیرێکس قورستر، بڕێک قەڵەوتر و پڕتر لە گیگاناتۆسۆرێس بووە لەولاشەوە گیگاناتۆسۆرێس بڵیندتر بووە هەر بۆیەش وەکوو گەورەترین گۆشتخۆری زەوی لە قەڵەم دەدرێ. هەڵبەت لە ڕاستیدا گیگاناتۆسۆرێس و تیرێکس هیچ کات بەرەنگاری یەک نەبوونە چون ئەو جووتە هاودەوره نەبوون. گیگاناتۆسۆرێس زۆر کۆنتر لە تیرێکسە و پازدە ملوێن ساڵ پێش تیرێکس لەناو دەچێ و ئاسەواری نامێنێت. Hosted on Acast. See acast.com/privacy for more information.

    9 min
  4. 09/17/2024

    دانمارک وڵاتێک پڕ لە شتانی سەیر و سەمەرە

    دانمارک، پاشماوەیەک لە هۆزی وایکینگەکان دانمارک وڵاتێکە لە باکوور کە بە تەمومژ گەمارۆ دراوە و ناوەندی شانشینی وایکینگەکان بووە. دانمارک خاوەن یەکێک لە دواهەمین حکومەتەکانی پاشایەتی ئەورووپایە و بچووکترین وڵاتی ناوچەی ئیسکاندیناوییە و بە پێی لێکۆڵینەوەکان، دڵخۆشترین خەڵکانی جیهان لەوێ ژیان بەسەر دەبەن. زمانی فەرمییان دانمارکی و کۆپێنهاگ پایەتەختەکەیەتی کاتێک لەگەڵ ئەم وڵاتە زیاتر ئاشنا بن لەگەڵ خۆتان دەڵێن ئایا ئێمەش ژیان دەکەین؟ لەم کلیپە هەوڵمان داوە بەکورتی چەند زانیارییەک سەبارەت بە دانمارکتان بۆ باس بکەین کە لەوانەیە پێتان وا بێ خەریکین زێدەڕەوی دەکەین لەو باسەدا. سەرەتا باسی چەند زانیارییەکی مێژوویی ئەم وڵاتە دەکەین:هاڕۆڵد بلوتوس ئەم وڵاتە ئیسکاندیناویەی بنیاد ناوە و چەن وڵاتێکی پەیوەندیدار بە وایکینگەکانی پێکەوە یەکگرتوو کرد. وشەی بلوتوس کە ئەمرۆکە لە دنیای تەکنۆلۆجیا کەڵکی لێ وەردەگرترێ لە نێوی ئەم پاشایەوە وەرگیراوه. Hosted on Acast. See acast.com/privacy for more information.

    11 min

Trailers

About

بڵینگۆ بەرهەمێکی پادکەستە بە زمانی شیرینی کوردەی کە لەسەر زانیاریە گشتی و زانستیەکان کار دەکات ئەندامانی بڵینگۆ کۆمەڵێک لاوی کوردستانن کە بە هەست و سۆزی نیشتمان بەرهەم بۆ تاک و کۆمەڵی کورد ئامادە دەکەن لێرەدا ئێمە پرسیارە سەرنج ڕاکێشەکان ڕوون دەکەینەوە وەدوا ئەو شتانە دەکەویین کە بزانیین بۆ میشکی ئاڵۆز کردوون؟ چۆن بوە؟ و هویەکەی چی بوە؟ #kurd #kurdishsubtitles #kurdishyoutube #podcast #kurdpodcast #kurdistan #kurdishpodcast Hosted on Acast. See acast.com/privacy for more information.

You Might Also Like

To listen to explicit episodes, sign in.

Stay up to date with this show

Sign in or sign up to follow shows, save episodes, and get the latest updates.

Select a country or region

Africa, Middle East, and India

Asia Pacific

Europe

Latin America and the Caribbean

The United States and Canada