Kurte Çîrok - کورتە چیرۆک | Rega Podcast

Rega Podcast, Diyako Germiani. Moshtagh Feizyabi

بە خێر بێن بۆ گەنجینەی کورتە چیرۆکە کوردییەکانی ڕێگا! گوێبیستی کورتە چیرۆکی جۆراوجۆر ی نووسەرە بەتواناکانی کورد بە و ون بە لە جادووی وشەکاندا. بەم چیرۆکانە گەشتێک لێ دە بەرەو جیهانێکی سرنجراکێش و جیاواز.

  1. Oct 13

    کوێستان قەدەخەیە

    لە چیرۆکی «کوێستان قەدەغەیە» خەڵکی شارێک مافی ئەوەیان نییە سەریان بەرز بکەنەوە و لە شاخەکان بڕوانن. بەڵام لە پشتی ئەم چیرۆکە سادەیەوە، پرسیارێکی قووڵ شاراوەیە: کاتێک دەسەڵاتێکی دیکتاتۆر شتێک قەدەغە دەکات، ئەو قەدەغەیە چۆن دەتوانێت کاریگەری لەسەر شێوازی بیرکردنەوە و هەڵسوکەوتی خەڵک دابنێت؟ دەکرێ ئەم چیرۆکە وەک تمسیلێک بۆ دەسەڵات، قەدەغەکاری، ترس و خۆسانسۆرکردن بخوێندرێتەوە. بوزاتی تەنیا ئەوەمان پێ ناڵێت کە چۆن دەسەڵات سنوور بۆ مرۆڤ دەکێشێت؛ بەڵکو لە هەمانکاتدا ئاماژە بەوە دەکات کە بە تێپەڕبوونی کات، ئەو سنوورانە دەتوانن ببنە بەشێک لە بیر و هەڵسوکەوتی رۆژانەی خۆدی مرۆڤ، بەجۆرێک کە تەنانەت مرۆڤ بەوە ڕادێت کە هەر خۆی دەست بکات بە سنووردارکردنی خۆی. چیرۆکی «کوێستان قەدەغەیە» نموونەیەکی جوانە لە سەبک و شێوازی تایبەتی نووسینی دینۆ بوزاتی؛ شێوازێک کە تێیدا گێڕانەوەیەکی سادە و خەیاڵی پرسیارێکی گەورەی مرۆیی دەخاتە بەردەممان: ئەگەر ترس و سانسۆر و قەدەغەکاری ببن بە بەشێک لە ژیانی ڕۆژانەمان، ئەدی ئازادیی مرۆڤ چی بە سەر دێت و دەبین بە کێ؟

    کوێستان قەدەخەیە

Ratings & Reviews

5
out of 5
12 Ratings

About

بە خێر بێن بۆ گەنجینەی کورتە چیرۆکە کوردییەکانی ڕێگا! گوێبیستی کورتە چیرۆکی جۆراوجۆر ی نووسەرە بەتواناکانی کورد بە و ون بە لە جادووی وشەکاندا. بەم چیرۆکانە گەشتێک لێ دە بەرەو جیهانێکی سرنجراکێش و جیاواز.

You Might Also Like