Semay Sema (سەمای سەما) – REGA App

Diyako Germiani

سەمای سەما کاتێک هەوری ڕەشی توندهاژۆکان باڵی بەسەر ئاسمانی پڕ لە هیوای کوردستان دادەکشێنێت؛ کاتێک جەنگاوەرانی تاریکی، شاخ بە شاخ و دۆڵ بە دۆڵی کوردستان تژی دەکەن لە ڕق و کینە؛ کاتێک خەلافەتە پۆخڵەکەی کوردستان، ئازادیی دەگۆڕێتەوە بە سەربڕین، جەڵدە لەباتیی جوانیی هەڵدەبژێرێت و جیهادیش لەباتیی زانست و پێکەوەژیان؛ سەمای کچەکوردی چاونەترس، بەوپەڕی بوێری و چاونەترسی، بەرامبەریان دەوەستێت و دەبێتە بڵندگۆی ئازادیخوازان. سەمای سەما چیڕۆکی ئەو کچە ئازایەی کوردە، کە لە سویدەوە دەگەڕێتەوە کوردستان، تاوەکوو بەتەنها، بە دەستێکی ئاسنین بەرەنگاری شاڵاوی جیهادی و سەلەفییەکانی بیابان ببێتەوە، تاوەکوو بەتەنها بەرپەرچی کوشتن و سەربڕینەکان بداتەوە. نووسینی: ئامانج شێروانی تۆمار و خوێندنەوە و ئامادە کردن: فائیزە مەحموودی دیزاین و تەکنیک: دیاکۆ گەرمیانی

Episodes

About