Blingo

Navid Vahabiazar

بڵینگۆ بەرهەمێکی پادکەستە بە زمانی شیرینی کوردەی کە لەسەر زانیاریە گشتی و زانستیەکان کار دەکات ئەندامانی بڵینگۆ کۆمەڵێک لاوی کوردستانن کە بە هەست و سۆزی نیشتمان بەرهەم بۆ تاک و کۆمەڵی کورد ئامادە دەکەن لێرەدا ئێمە پرسیارە سەرنج ڕاکێشەکان ڕوون دەکەینەوە وەدوا ئەو شتانە دەکەویین کە بزانیین بۆ میشکی ئاڵۆز کردوون؟ چۆن بوە؟ و هویەکەی چی بوە؟ #kurd #kurdishsubtitles #kurdishyoutube #podcast #kurdpodcast #kurdistan #kurdishpodcast Hosted on Acast. See acast.com/privacy for more information.

  1. مێژووی پڕ لە هەوراز و نشێوی ۲۴۰۰ ساڵەی وێنەگرتن

    05/08/2025

    مێژووی پڕ لە هەوراز و نشێوی ۲۴۰۰ ساڵەی وێنەگرتن

    ئایا ئەتوانن جیهانێک وێنا بکەن کە هیچ وێنەیەک بوونی نەبووە و کامێراکان دروست نەکراون؟ ئەزانم کە ئێستا بۆ ئێمە ئەستەمە، بەڵام پێویستە بزانن زۆربەی مێژووی مرۆڤایەتی بەبێ کامێرا و وێنە تێپەڕ بووە. ئەگەر شتانێکیش لە ڕابردوو لەبەر دەستمانە ئەوە نیگارەیە. وشەی فۆتۆگرافی یا وێنەگری ٢٤٠٠ساڵ پێش ئێستا داهێنراوە و هیچ پێوەندی بە فۆتۆگرافی ئەمڕۆوە نییە. ٢٤٠٠ساڵ پێش فەیلەسووفێکی چینی بە ناوی مۆزی نووسیوییەتی ئەگەر دیواری ژوورێک کون کەی ئەو ڕووناکییەی کە لەم کونەدا بۆ ناو ژوورەکە دەدرەوشێتەوە، پێچەوانە ئەبێتەوە و ئەدرێ لە دیواری بەرانبەر واتە هەمان کارێک کە کامێرا فۆتۆگرافییەکان ئەیکەن. ئەم حاڵەتە وەک نوورهاوێژ وایە وەک کامێرای سینەماکان. دێینە بەرترۆ واتا ١٠٠٠ساڵ لەمەوبەر. ئیبن هەیسەم، ئەیهەویست ئەم بیرۆکەیە تاقی بکاتەوە و ئەیەوێ لەسەر مانگ‌گیران و خۆرگیران لێکۆڵینەوە بکا. شتێک بە ناوی کامێرا نەبوو کە بەکاری بێنێت تەنیا ژوورێکیان تاریک ئەکرد و کونێکیان دروست ئەکرد و ڕووناکیان تێ ئەخست. ئیبن هەیسەم بەپێی ویکیپیدیا یان زانایەکی ئێرانییە یا عەرەبە. Hosted on Acast. See acast.com/privacy for more information.

    12 min
  2. 03/18/2025

    دارا ، شارێکی کۆنی مێژوویی لە باکووری کوردستان

    شاری دێرینی دارا لە شاری مێردین لە باکووری کوردستان لە شارستانییەتی میزۆپۆتامیادا، هەزاران شوێن و ناوچەی کۆن هەتا ئەمڕۆش وەک ناوچەیەکی ڕۆشنبیری، مێژوویی و گەشتیاری ماونەتەوە؛ یەکێک لەو شوێنانە شاری دێرینی دارایە. شاری مێژوویی دارا یان دێرا، دەکەوێتە گوندی دارا سەر بە پارێزگای مێردین لە باکووری کوردستان و ٣٠ کیلۆمەتر لە ناوەندی شارەوە دوورە و لەسەر ڕێگای ناوچەی نسێبینە. مێژووی شاری دارا دەگەڕێتەوە بۆ ٢٣٠٠ ساڵ پێش ئێستا. ئەم شارە مێژووییە لە سەردەمی ڕۆمییەکاندا وەک بنکەیەکی سەربازی دروست کراوە بۆ پاراستنی سنوورەکانی ئیمپراتۆرییەتی ڕۆمی ڕۆژهەڵات لە بەرامبەر ساسانییەکان. لە سەردەمی خۆیدا چونکە لەسەر جادەی ئاوریشم بووە، لە ڕووی ئایین و کۆمەڵگە و بازرگانییەوە پێگەیەکی گرینگی هەبووە. هەروەها بە مێژوو و دیمەنەکانی سەرنجی هەمووان ڕادەکێشێت؛ هەر بۆیە ساڵانە هەزاران کەس سەردانی شاری مێژوویی دارا دەکەن و بە دیمەنە ناوازەکانی سەرسام دەبن. Hosted on Acast. See acast.com/privacy for more information.

    5 min

Trailers

About