گەشەی کەسایەتی وێڕای ڕێزان

Episode 5. بەشی ٥، بازنەی کۆنتڕۆڵی فکر و بیرۆکەکانی مێشک!

چ میزان لە وزە و ئینێڕژی خۆت سەرفی فکر و بیرۆکەهایەک دەکەی کە هیچ کۆنتڕۆڵێکت لەسەریان نییە!؟

لەو بەشەی پۆدکەستەمان باس لە چەمکێکی گرینگ لە کتێبی «٧خووی کەسانی کاریگەر» بە فارسی«٧ عادت مرمان مؤثر» و بە ئینگلیزی «Seven habits of highly effective people »

دەکەین! بە نێوی:

بازنەی کۆنتڕۆڵی فکر و بیرۆکەکان»!

زۆربەی ئێمە نیگەرانی و دڵەڕاوکێی شتانێک تەحەموول دەکەین کە هیچ کاریگەریەکمان لەسەریان نییە و ئەوە دە حاڵێک دایە کە مرۆڤە سەرکەوتووەکان و ئەوانەی کاریگەری جوانیان لەسەر کۆمەڵگا و دوونیا هەیە، وزەی خۆیان لەسەر شتانێک و فکرانێک دادەنێن کە کاریگەری ڕاستەوخۆیان لەسەری هەیە!

لەو بەشەدا بڕیارە فێر بین:

✅چۆن دەتوانین فکرەکان و نیگەرانیەکانمان کۆنتڕۆڵ و مودیریەت کەین .

✅سەرنجی خۆمان بێنین سەر ئەو شتانەی کاریگەریمان لەسەریان هەیە! تا ئارامیشی زیاترمان هەبێ و بتوانین دە کاتی تەنگانە بڕیاری درووستتر بدەین!

گەر دەتهەوێ بە فکری درووست و ئارامیش ژیانت تێپەڕێنی ئەوە،ئەو بەشە بۆ تۆیە!

ئینسراگرام:

@Rezan_Abbasi