Founders

Founders Poscast

✨ فاوندەرز پۆدکاستێکە کە تێیدا خاوەنکاران، سەرکردەکان و دامەزرێنەرانی بە ئەزموون باسی چیرۆکی خۆیان ئەکەن. هەر ئەڵقەیەک بە قووڵی ئەچێتە ناو چۆنییەتی دەستپێکردنی کارەکان، گەشەپێدان و بەردەوامبوونی — لە بیرۆکەی دەستپێکردنەوە تا سەرکەوتنی بزنزەکە، ئاستەنگ و چارەسەرکردنی کێشەکان. Founders—a podcast dedicated to telling the real stories behind starting and growing businesses and organizations. Our goal is to inspire, educate, and empower the next generation of entrepreneurs and leaders by learning directly from those who’ve done it.

  1. 17 de ago.

    خەمی داهاتووی خۆت هەڵبگرە و ئیشی لەسەر بکە | پێشەوا ئەحمەد

    لەم زنجیرەیەدا لەگەڵ پێشەوا ئەحمەد دادەنیشین؛ خاوەنکار، ڕاهێنەری بەڕێوەبردن و کارمەندی پێشووی مێتا (فەیسبووک) لە دوبلین.پێشەوا لە هەڵەبجەوە دەستیپێکرد، ساڵانێک لە کوردستان ئیشی کرد، پاشان مێتا بانگی کرد و بوو بە بەڕێوبەر لە بارەگای ئەوروپی. بەڵام لە کۆتاییدا گەڕایەوە بۆ کوردستان؛ بۆ ئەوەی ئەو ئەزموونە بگەڕێنێتەوە بۆ ناو گەنجان و کۆمپانیا خۆماڵییەکان.لەم پۆدکاستەدا بە قووڵی باسی کارمەندی، بەڕێوەبردنی کۆمپانیا، گەشەکردن لەناو ئیشدا و دروستکردنی ژیانێکی کاری سەرکەوتوو دەکەین.لەم زنجیرەیەدا:واتای سەرکەوتن، و بۆچی ژیان قورسەچۆن خۆت پێشبخەیت لە کاتی خوێندندائیشکردن لە فەیسبووک (مێتا) و جیاوازییەکانیبۆچی گەڕایەوە بۆ کوردستان؟گرنگی پەیوەندییەکان لە ژیانی کاریداکێشەکانی بزنس لەم وڵاتەداچۆن مامەڵە لەگەڵ کارمەند بکەیتچۆن ببیتە کارمەندێکی باش و پێشبکەویتفێربوونی بزنس، وەرزش و هاوسەنگی ژیانئامۆژگاری بۆ گەنجان و قوتابییان✨ فاوندەرز پۆدکاستێکە کە تێیدا خاوەنکاران، سەرکردەکان و دامەزرێنەرانی بە ئەزموون باسی چیرۆکی خۆیان ئەکەن.هەر ئەڵقەیەک بە قووڵی ئەچێتە ناو چۆنییەتی دەستپێکردنی کارەکان، گەشەپێدان و بەردەوامبوونی — لە بیرۆکەی دەستپێکردنەوە تا سەرکەوتنی بزنسەکە، ئاستەنگ و چارەسەرکردنی کێشەکان.گەر ئەتەوێت کاری تایبەت بە خۆت دەست پێ بکەیت، تەنها حەزت لە بوارەکەیە، یان ئەتەوێ گەشە بە بازرگانییەکەت بدەیت. فاوندەرز ئەو شوێنەیە کە چیرۆکی پشت بزنسەکانی تێدا دەگێڕدرێتەوە، لەگەڵمان بن.بەستەرەکان:ئینستاگرامی پێشکەشکار— ئەحمەد یوسف:https://www.instagram.com/ahmedyu_uf/ئینستاگرامی پێشەوا ئەحمەد:https://www.instagram.com/thepeshawaway/ئینسێپتا - بزنسی میوان:https://www.linkedin.com/company/inceptafirm/هەژماری لینکید ئینی پێشەوا ئەحمەد:https://www.linkedin.com/in/peshawaa/بەشەکان:0:00 دەستپێک1:45 ژیان قورسە؟4:52 تێگەشتن لە سەرکەوتن6:56 بژاردەی زیاتر8:21 سەرەتا و دەسپێکردن14:25 چ شتێکت هاندەرت بوو؟21:33 ئیشکردن کاتی زانکۆ22:47 قوتابی چۆن خۆی پێشبخات؟27:43 فێربوونی بزنس28:34 وەرزش32:38 ئیشکردن لە فەیسبووک39:10 جیاوازی ئیشکردن لە فەیسبووک44:31 بۆچی گەڕایتەوە؟48:37 گرنگی پەیوەندییەکان53:01 چ ئیشێک ئەکەیت؟53:24 سپۆنسەر54:26 چ ئیشێک ئەکەیت؟58:26 کێشەکانی بزنسی ئەم وڵاتە1:00:30 چۆن بە ئیشە بچووکەکانەوە خەریک نەبین؟1:18:31 سیستمی بەڕێوەبردن1:23:49 کێشە خەتای کارمەندە یان بەڕێوبەر؟1:26:30 جۆرەکانی کارمەند1:31:51 بەڕێوبەری ژەهراوی1:36:35 بردنە پێشەوەی کارمەند1:42:30 چۆن کارمەندێکی سەرکەوتوو بیت1:42:51 سپۆنسەر1:43:36 قوڵبوونەوەی کارمەند1:53:46 3Ps (People, Payment, Personal Development)1:57:30 هەمووان بزنس دابنێن؟2:02:48 هاوسەنگی: هاوڕێ، خێزان، تەندروستی، کار2:08:35 هاوسەرگیری و خێزان2:10:52 لە ژیانی خۆت ڕازیت؟2:20:50 ئیشکردن ئەو ماندووبوونە ئەهێنێت؟2:25:50 ژیانی تایبەتی2:29:48 چی لە ژیان فێربوویت؟2:32:35 سپۆنسەر2:33:36 پرسیارەکانی ئێوە - چۆن لە سفرەوە دەستپێبکەین؟2:36:42 چۆن مامەڵە لەگەڵ بێهیوایی و فشار بکەم؟2:41:07 کەی داوای موچەی زیاتر بکەم؟2:47:47 هۆکاری پشگوێخستنی سیڤی2:50:50 ویژدانتان هەبێت، مووچەی کەم!2:57:30 ژیری دەستکرد و هەلی کار3:06:40 ئیلتیزاماتی ئاینی3:13:13 وتەی کۆتایی3:15:32 بۆن و کەشخەیی و ستایل3:18:35 کتێب3:22:10 کۆتایی

    خەمی داهاتووی خۆت هەڵبگرە و ئیشی لەسەر بکە | پێشەوا ئەحمەد
  2. 28 de jul.

    مانای پارە لە ژیاندا | د. سەلمان نادر

    لەم زنجیرەیەدا لەگەڵ د. سەلمان دادەنیشین؛ د. سەلمان باکگراوندێکی ئەکادیمی، ئاینی، بازرگانی، مەعریفی و فەلسەفی هەیە کە ئەزمونی بازاڕ، وانە وتنەوە و ئەکادیمیای هەیە.لەگەڵ دکتۆر باسی لایەنی مەعنەوی و فەلسەفی پارە و بزنس ئەکەین. ئایا پارە تا چەند کاریگەری لەسەر ژیانی مرۆڤ هەیە، پارە پەیداکردن کارێکی خراپە؟ لە خودا دوورمان دەخاتەوە یان نزیک؟✨ فاوندەرز پۆدکاستێکە کە تێیدا خاوەنکاران، سەرکردەکان و دامەزرێنەرانی بە ئەزموون باسی چیرۆکی خۆیان ئەکەن.هەر ئەڵقەیەک بە قووڵی ئەچێتە ناو چۆنییەتی دەستپێکردنی کارەکان، گەشەپێدان و بەردەوامبوونی — لە بیرۆکەی دەستپێکردنەوە تا سەرکەوتنی بزنسەکە، ئاستەنگ و چارەسەرکردنی کێشەکان.گەر ئەتەوێت کاری تایبەت بە خۆت دەست پێ بکەیت، تەنها حەزت لە بوارەکەیە، یان ئەتەوێ گەشە بە بازرگانییەکەت بدەیت. فاوندەرز ئەو شوێنەیە کە چیرۆکی پشت بزنسەکانی تێدا دەگێڕدرێتەوە، لەگەڵمان بن.بەستەرەکان:ئینستاگرامی پێشکەشکار— ئەحمەد یوسف:https://www.instagram.com/ahmedyu_uf/هەژماری د. سەلمان لە فەیسبووک:https://facebook.com/salman.nadr1دامەزراوەی ڕونیا لە فەیسبووک:https://facebook.com/profile.php?id=61580769486051بەشەکان0:00 دەستپێک2:08 پارە، شەهادە یان ئاین4:38 سێگۆشەی ژیان11:40 هەبوونی پارە عەیبەیە؟15:30 هاوسەنگی ژیان20:23 پارەداربوون واجبە؟27:11 پارە و بەرەو پێشچوون30:35 سپۆنسەر31:35 دەستپێک و منداڵی39:40 مووچەخۆری43:53 کێشەکانی سەرەتا57:40 بزنسی دروست لە بازاڕدا1:05:06 حەڵاڵخۆری1:08:23 باڵوڵ و هارونە ڕەشید1:13:40 واتای پارە لە ژیاندا1:17:02 هەمووان دەتوانن ببنە پارەدار؟1:18:27 هەڵەکانی بزنس (چارەسەرکردنی کێشە)1:13:17 سپۆنسەر1:32:02 بەهای مرۆڤەکان1:33:56 هەموان بزنس دابنێن؟1:43:28 سیستمی ئابوری1:57:20 هەڵبژاردنی بوار2:01:03 سپۆنسەر2:02:06 کێشەی هەژاری2:08:37 ئامۆژگاری بۆ گەنجان2:13:15 زیرەکی دەستکرد و گەڕان2:15:13 فێربوونی زمان2:16:50 ترس لە بزنس2:22:09 کرانەوە بەرەو دەرەوەی وڵات2:27:25 دامەزراوەی ڕونیا2:29:25 هاوسەنگی ژیان2:34:30 بزنس کاتی ئەوێت2:35:35 لە چی پەشیمانیت؟2:38:10 ژیانی شایستە و ڕاستەقینە2:41:41 کتێب2:47:40 فێربوونی بزنس2:49:10 کام کتێبانە سوودت لێ بینیوە؟2:50:43 کەسایەتی و نوسەر2:54:02 کاریگەری قسە2:58:37 کۆتایی

    مانای پارە لە ژیاندا | د. سەلمان نادر
  3. 14 de jul.

    کاتێک خولیاکەت دەکەیتە بزنس | ئارەزوو باراوی

    لەم زنجیرەیدا لەگەڵ ئارەزو باراوی دادەنیشین، ئارەزوو دامەزرێنەری کوردستان ئاوتدۆر؛ یەکەم کۆمپانیای گەشتیاری ناوخۆ لە کوردستان.ئارەزوو لە خولیایەکی سادەوە دەستیپێکرد؛ لە ساڵی ٢٠١٣ لەگەڵ هاوڕێکانی دەچوونە شاخڕەوی، پاشان ئەو خولیایەی کردە بزنسێک و تۆڕێک لە گروپی شاخەوانی. ئەمڕۆش ئارەزوو کوردستان بە جیهان دەناسێنێت.لەم زنجیرەیەدا قووڵ دەبینەوە لە بزنسی گەشتوگوزار: بۆ کوێ بڕۆیت، چی بخۆیت، و بۆچی کوردستان یەکێکە لە جوانترین شوێنەکانی جیهان. هەروەها چیرۆکی ئارەزوو دەبیستین؛ منداڵی، گەڕانەوە بۆ کوردستان، فێربوونی زمان، و ئەو ئاستەنگانەی ڕووبەڕووی بوونەوە، دامەزراندنی ئیشێک کە پێشتر کەس نەیکردووە.لەم زنجیرەیەدا باسی ئەمانە ئەکەین:چۆن یەکەم کۆمپانیای گەشتیاری خۆماڵی کوردستان دامەزرا؟بزنسی گەشتوگوزار چۆن پارە پەیدا دەکات?بازاڕی گەشتوگوزار لە کوردستانبۆچی نرخی گەشتەکان گرانە؟گەشتوگوزاری زۆر = بازرگانی زۆر بۆ ووڵاتکوردستان چی هەیە و جیاوازییەکەی چییە؟خۆشترین شوێنەکانی گەشتکردن لە کوردستانخۆشترین خواردن و خواردنگەکانکوێ خۆشە بۆ گەشت لە دەرەوەی کوردستانچیرۆکی ئارەزوو، منداڵی و خۆدۆزینەوەئامۆژگاری بۆ گەنجان✨ فاوندەرز پۆدکاستێکە کە تێیدا خاوەنکاران، سەرکردەکان و دامەزرێنەرانی بە ئەزموون باسی چیرۆکی خۆیان ئەکەن.هەر ئەڵقەیەک بە قووڵی ئەچێتە ناو چۆنییەتی دەستپێکردنی کارەکان، گەشەپێدان و بەردەوامبوونی — لە بیرۆکەی دەستپێکردنەوە تا سەرکەوتنی بزنسەکە، ئاستەنگ و چارەسەرکردنی کێشەکان.گەر ئەتەوێت کاری تایبەت بە خۆت دەست پێ بکەیت، تەنها حەزت لە بوارەکەیە، یان ئەتەوێ گەشە بە بازرگانییەکەت بدەیت. فاوندەرز ئەو شوێنەیە کە چیرۆکی پشت بزنسەکانی تێدا دەگێڕدرێتەوە، لەگەڵمان بن.بەستەرەکان:ئینستاگرامی پێشکەشکار— ئەحمەد یوسف:https://www.instagram.com/ahmedyu_uf/ئینستاگرامی میوان — ئارەزو باراوی:https://www.instagram.com/roadoholic/ئینستاگرامی کوردستان ئاوتدۆر:https://www.instagram.com/kurdistan_outdoor/sponsors:دی ئۆفیس:https://www.instagram.com/deoffice.iq/?hl=enبەشەکان0:00 دەستپێک00:54 باسی چی ئەکەین1:55 دەستپێکی بازرگانی گەشتوگوزار4:05 بازرگانی و پارە پەیداکردن6:20 بازرگانی گەشتوگوزار9:25 بازاڕی بوارەکە چۆڵە؟10:48 جیاوازی ئێوە چییە؟13:27 ئەزموونی گەشت لەگەڵ کوردستان ئاوتدۆر15:35 هۆکاری نرخی گرانی گەشتەکان19:35 گەشتەکانتان چۆن دەستپێئەکات؟22:12 سپۆنسەر23:13 سوودی ماددی بزنسەکە و ئامانجی ئیشەکە27:09 گۆڕانی سێکتەری گەشتوگوزار28:24 پێشنیاز بۆ سێکتەری گەشتوگوزار32:20 گەشتوگوزاری زۆر = بازرگانی زۆر34:36 کوردستان چی هەیە؟37:09 جیاوازی کوردستان39:06 سپۆنسەر39:30 ناسنامە و پێشکەوتنی بواری گەشتوگوزار40:28 خۆشترین شوێنەکانی کوردستان44:06 خۆشترین خواردن و خواردنگەکان49:39 چیرۆکی ئارەزوو و خۆدۆزینەوە57:45 منداڵی1:02:37 سەرەتاکان لە کوردستان - فێربوونی زمان1:11:25 سپۆنسەر1:11:59 جل و بەرگ وباوەڕ1:16:54 کوێ خۆشە بۆ گەشت لە دەرەوەی کوردستان1:21:30 لە چی پەشیمانیت؟1:23:12 پلان و ئاواتی داهاتوو؟1:23:55 شێوەزار1:26:03 کۆتایی

    کاتێک خولیاکەت دەکەیتە بزنس | ئارەزوو باراوی
  4. 13 de jul.

    لە دەستگێڕییەوە بۆ خاوەنکاری | بیلال سەعید

    لەم زنجیرەیەدا لەگەڵ بیلال سەعید دامەزرێنەری موڵک نیوس دادەنیشین و باسی بزنس، خۆپێگەیاندن، کارکردن و عەقارات و زۆر شتی تر دەکەین✨ فاوندەرز پۆدکاستێکە کە تێیدا خاوەنکاران، سەرکردەکان و دامەزرێنەرانی بە ئەزموون باسی چیرۆکی خۆیان ئەکەن.هەر ئەڵقەیەک بە قووڵی ئەچێتە ناو چۆنییەتی دەستپێکردنی کارەکان، گەشەپێدان و بەردەوامبوونی — لە بیرۆکەی دەستپێکردنەوە تا سەرکەوتنی بزنسەکە، ئاستەنگ و چارەسەرکردنی کێشەکان.گەر ئەتەوێت کاری تایبەت بە خۆت دەست پێ بکەیت، تەنها حەزت لە بوارەکەیە، یان ئەتەوێ گەشە بە بازرگانییەکەت بدەیت. فاوندەرز ئەو شوێنەیە کە چیرۆکی پشت بزنسەکانی تێدا دەگێڕدرێتەوە، لەگەڵمان بن.بەستەرەکان:ئینستاگرامی پێشکەشکار— ئەحمەد یوسف:https://www.instagram.com/ahmedyu_uf/ئینستاگرام میوان - بیلال سەعیدhttps://www.instagram.com/bilalmulknews/ماڵپەری موڵک نیوس:https://www.mulknews.com|sponsors:دی ئۆفیس:https://www.instagram.com/deoffice.iq/?hl=enماستەر مایند: https://www.facebook.com/share/18Rv64odWg/?mibextid=wwXIfrبەشەکان0:00 دەستپێک1:22 باسی چی ئەکەین2:52 بۆچی بزنسی خۆت دانا؟6:21 یەکەم ئیش8:50 کاریگەری نەهامەتییەکانی منداڵی10:33 هەژاری و دەوڵەمەندی پێغەمبەر12:10 چیرۆکی منداڵی15:45 سپۆنسەر16:56 خوێندن22:20 منداڵی ئەم سەردەمە چۆن پەروەردە بکرێت؟25:45 بۆخۆمان ناژین27:56 قۆناغەکانی خوێندن30:00 ئیشکردن31:02 ڕۆژنامەنووسی37:08 سپۆنسەر37:29 ڤیو و لایکی میدیاکان40:29 کاریگەری میدیا43:28 میدیای کوردی47:44 مامەڵەی دروست لەگەڵ میدیا50:55 کەی دەستت پێکرد؟52:37 پسپۆڕی58:53 ژیانی ڕۆژنامەنووسی1:07:14 سپۆنسەر1:08:33 مامەڵەکردن لەگەڵ میدیا1:13:09 میدیا چۆن بێ؟1:18:12 دامەزراندنی بزنس دوای ڕۆژنامەنووسی1:21:11 دوای سپێدە و بزنس1:23:37 موڵک نیوس و پسپۆڕی1:29:58 سپۆنسەر1:30:28 دامەزراندنی موڵک نیوس1:33:21 بۆچی خانوبەرە؟1:41:32 سەرچاوەکانی داهات1:46:20 قورسترین شتی دامەزراندن1:49:32 ئەم هەموو شوقە زۆر نییە؟1:51:33 شوقە کرین زەرەرە؟1:57:07 چۆن موڵک بکڕم؟2:01:16 قیست2:03:40 کێشەکانی موڵک2:06:48 موڵک بۆ قازانج2:10:50 سپۆنسەر2:13:26 وەبەرهێنان لەبری خانو کڕین2:23:16 پلانی داهاتوو2:27:43 لە چی پەشیمانی؟2:30:12 ئامۆژگاری بۆ گەنج2:38:38 کارکردن لە بواری عەقارات؟2:42:55 کۆتایی

    لە دەستگێڕییەوە بۆ خاوەنکاری | بیلال سەعید
  5. 13 de jul.

    براندی کەسی - خەڵکی تۆ چۆن ئەبینن؟ | داوەر لهۆنی

    فاوندەرز — زنجیرەی ١٣ — داوەر لهۆنیلەوانەیە زۆر ئیش بکەیت و زۆریش ماندووبیت، بەڵام کەس نەتناسێت و لای کەس گرنگ نەبێت ئیشەکانت. کێشەکە لە تۆ و زانست و لێهاتوویەکانت نییە، بەڵکو زۆر جار ئەوەیە کە نەتتوانیوە براندی کەسی خۆت دروست بکەیت و خەڵکی تۆیان بیر بکەوێتەوە کاتێک تۆیان پێویستەلەەم زنجیرەیەدا، میوانداری داوەر لهۆنی دەکەین؛ ڕاهێنەر و پسپۆڕی بواری براندی کەسی، کە ژیانی پیشەیی خۆی تەرخان کردووە بۆ یارمەتیدانی خاوەنکار و پڕۆفیشناڵەکان بۆ ئەوەی ناوێک بۆ خۆیان دروست بکەن — چ لە جیهانی ئۆنلاین یان لە دەرەوە.بە وردی باس لە هەموو لایەنەکانی براندی کەسی ئەکەین؛ لە ٥ کۆڵەکە سەرەکییەکەی براندی کەسییەوە‌ تا ئەوەی چی بڵاو بکەیتەوە، چۆن خۆت بناسێنیت، چۆن لە سۆشیاڵ میدیا دەربکەویت، و ئەو هەڵە باوانەی خەڵک دەیکەن لە کاتی دروستکردنی براندەکەیان.ئەگەر تۆ خاوەنکاریت، یان لە بوارێکی دیاریکراو کار ئەکەیت، یان نیەتی دەستێکردنت هەیە — ئەگەر خەڵک ناتناسن، ئەم زنجیرەیە بۆ تۆیە.تەوەرە سەرەکییەکانی ئەم زنجیرەیە:- واتای ڕاستەقینەی براندی کەسی و مێژووی سەرهەڵدانی.- ٥ پایە بنەڕەتییەکەی براندی کەسی.- جیاوازی نێوان ئینفلوێنسەر و خاوەن براندی کەسی.- چی بڵاو بکەیتەوە؟ — یاسای ناوەڕۆکی ٩-٩-١.- براندی کەسی بەرامبەر براندی بازرگانی.- کاریگەری ژیری دەستکرد (AI) لەسەر براندی کەسی.- کەی کاتی گونجاوە بۆ ئەوەی دەست بکەیت بە دروستکردنی براندەکەت؟- ئەو هەڵە گەورانەی خەڵک لە براندینگدا دەیکەن.- چۆن بە شێوەیەکی ڕاست و پڕۆفیشناڵ خۆت بناسێنیت؟- چۆن لە دەرەوەی سۆشیاڵ میدیا ناوبانگ بۆ خۆت دروست بکەیت؟- نموونەی زیندوو (Case Studies). بیرت بێت: ئەگەر خەڵک نەتناسن، ناتوانن هەڵتبژێرن. ئەم زنجیرەیە ئەو هاوکێشەیە ئەگۆڕێت.✨ فاوندەرز پۆدکاستێکە کە تێیدا خاوەنکاران، سەرکردەکان و دامەزرێنەرانی بە ئەزموون باسی چیرۆکی خۆیان ئەکەن.هەر ئەڵقەیەک بە قووڵی ئەچێتە ناو چۆنییەتی دەستپێکردنی کارەکان، گەشەپێدان و بەردەوامبوونی — لە بیرۆکەی دەستپێکردنەوە تا سەرکەوتنی بزنسەکە، ئاستەنگ و چارەسەرکردنی کێشەکان.گەر ئەتەوێت کاری تایبەت بە خۆت دەست پێ بکەیت، تەنها حەزت لە بوارەکەیە، یان ئەتەوێ گەشە بە بازرگانییەکەت بدەیت. فاوندەرز ئەو شوێنەیە کە چیرۆکی پشت بزنسەکانی تێدا دەگێڕدرێتەوە، لەگەڵمان بن.بەستەرەکان:ئینستاگرامی پێشکەشکار— ئەحمەد یوسف:https://www.instagram.com/ahmedyu_uf/ئەکاونتی ئینستاگرامی میوان - داوەر لهۆنی:https://www.instagram.com/dawarlihony/بەشەکان0:00 دەستپێک1:07 باسی چی ئەکەین؟2:33 ناوی داوەر لە چییەوە هاتووە؟3:13 براندی کەسی سوودی چییە؟6:30 براند چییە و کەی براند دروست بووە؟9:23 بنەماکانی براندی کەسی12:55 ئینفلوێنسەر15:00 بڵاوکردنەوە و ناوەڕۆک دروستکردن16:30 بەخشینی زانست17:49 سپۆنسەر19:37 بەرهەم\خزمەتگوزاری22:00 پرۆفایل و هاوبەشەکان23:12 ئینفلوێنسەر براندی کەسی نییە26:24 ژیانی تایبەت و دەرکەوتن27:20 شێوازی دەرکەوتن لە سۆشیاڵ میدیا28:30 بینەری زۆر34:10 چی بڵاو بکەمەوە؟ ٩-٩-١39:00 براندی بازرگانی یان براندی کەسی42:00 جیاوازی براندی کەسی و بازرگانی42:32 سپۆنسەر45:28 زیرەکی دەستکرد50:07 دەستپێکردن - براندی کەسی52:23 کەی دەستپێبکەم؟55:45 باشەکان دەربکەون1:00:30 سودی براندی کەسی1:03:49 نمونەی دەستپێکردن1:07:25 سپۆنسەر1:07:59 داوەر کێیە چۆن دەستیپێکردووە؟1:11:40 چۆن دەستپێکرد بە براندی کەسی؟1:13:41 هەڵەکانی دروستکردنی براندی کەسی1:15:25 پسپۆڕی و براندی کەسی1:23:12 چۆن خۆم بناسێنم؟1:37:38 وتاردان1:40:06 سپۆنسەر1:45:28 براندی ڕەسەن1:54:46 بازنەی پەیوەندییەکان1:59:01 لە دەرەوەی سۆشیاڵ میدیا چۆن خۆم بناسێنم؟2:02:51 لە چی پەشیمانیت؟2:04:05 وتەی کۆتایی2:04:50 کۆتایی

    براندی کەسی - خەڵکی تۆ چۆن ئەبینن؟ | داوەر لهۆنی
  6. 5 de jul.

    چۆن براندێک دروستبکەین لە سفرەوە | سەعد سالم

    زۆرێک لە بزنسەکان پێش ئەوەی دەستپێبکەن شکست ئەهێنن — نەک بەهۆی بەرهەمەکەیانەوە، بەڵکو بەهۆی چۆنیەتی دەستپێکردنیان. هیچ ستراتیجییەکیان نییە. نازانن بۆ کێ ئیش ئەکەن و ناسنامەیان نییە.لەم زنجیرەیەدا، لەگەڵ سەعد، بەڕێوەبەری داهێنەری وایتسپەیس دادەنیشین — ستۆدیۆیەک کە لە بواری ستراتیجی، براندکردن و تەلارسازی کاردەکەن. سەعد دەمێکە لە بواری کریەیڤ کاردەکات و چیرۆک و ئەزموونی خۆیامان بۆ ئەگێڕێتەوە.بە قووڵی باسی دروستکردنی براندێک ئەکەنین لە سفرەوە — هەر لە ستراتیجی و چۆنییەتی دەرکەوتنەوە تا دروستکردنی لۆگۆ و براندەکە — و ئەو هەنگاوانە کامانەن کە ئەبێ هەموو خاوەنکارێک بیزانێتئەگەر بزنسێک دەست پێئەکەیت یان بزنست هەیە، ئەم زنجیرەیە بۆ تۆیە. ئەگەر لە بواری دیزاین و کریەتیڤ ئیش ئەکەیت، ئەمە ئەو پۆدکاستەیە کە چاوەڕێی بوویت.لەم زنجیرەدا:– چۆنێتی دەستپێکردنی کارێک بە شێوەیەکی دروست– ستراتیجی براند– پێگەی بازاڕ — چۆن شوێنی خۆت بدۆزیتەوە لە بازاڕ– براندکردن و ناسنامە و لۆگۆ– ڕۆڵی توێژینەوە پێش دەستپێکردنی هەر کارێکی داهێنەرانە– چۆن شوێنی گونجاو بۆ کارەکەت هەڵبژێریت– نموونەی راستی براندەکان– چۆن دیزاینەر و داهێنەران دەبێ لە کارەکانیان نزیک ببنەوە– چۆنیەتی بەڕێوەبردنی کارێکی داهێنەرانە و بەڕێوەبردنی تیمێک– تەلارسازی براندێک — لە ستراتیجییەوە تا جێبەجێکردن– Whitespace: چۆن ستۆدیۆیەکی ٣٥ کەسی بیر لە کاری موشتەرییەکانی دەکاتەوە– ڕۆڵی زیرەکی دەستکرد- AI لە کاری دیزاین و داهێنەرانەدا✨ فاوندەرز پۆدکاستێکە کە تێیدا خاوەنکاران، سەرکردەکان و دامەزرێنەرانی بە ئەزموون باسی چیرۆکی خۆیان ئەکەن.هەر ئەڵقەیەک بە قووڵی ئەچێتە ناو چۆنییەتی دەستپێکردنی کارەکان، گەشەپێدان و بەردەوامبوونی — لە بیرۆکەی دەستپێکردنەوە تا سەرکەوتنی بزنسەکە، ئاستەنگ و چارەسەرکردنی کێشەکان.گەر ئەتەوێت کاری تایبەت بە خۆت دەست پێ بکەیت، تەنها حەزت لە بوارەکەیە، یان ئەتەوێ گەشە بە بازرگانییەکەت بدەیت. فاوندەرز ئەو شوێنەیە کە چیرۆکی پشت بزنسەکانی تێدا دەگێڕدرێتەوە، لەگەڵمان بن.بەستەرەکان:ئینستاگرامی پێشکەشکار— ئەحمەد یوسف:https://www.instagram.com/ahmedyu_uf/ئینستاگرامی سەعد:https://www.instagram.com/saadx8/ئینستاگرامی وایت سپەیس:https://www.instagram.com/thewsdesigns/بەشەکان0:00 دەستپێک1:29 باسی چی ئەکەین2:29 دەسپێک2:40 هۆکاری کەوتنی بزنس؟6:48 پێشوەختە دەرئەکەوێ بزنس سەرکەوتوو ئەبێ؟7:50 بزنس بێ لۆگۆ ئەبێ؟10:13 پێشنیار بۆ دەستپێکردنی بزنس12:01 دامەزراندنی وایت سپەیس18:17 براند چییە؟22:40 پرۆسەی دروستکردنی بزنس27:25 بەرهەمەکانت بۆ کێیە؟ - کڕیارەکانت کێیە؟29:57 سپۆنسەر30:45 مودبۆرد34:06 ستراتیجی براند37:37 چیرۆکی دروستکردنی براندی ڕاسان40:30 کەسایەتی براند42:10 ستراتیجی ڕێنیشاندەرە بۆ بزنسەکەت47:19 بەرهەمی باش49:35 ریکلامی دەماودەم50:33 جیاوازی وایت سپەیس چییە؟51:45 چیرۆکی براند57:34 سپۆنسەر59:03 پۆدکاستەکانی فاوندەرز1:00:23 نمونەی دامەزراندنی بزنسی بچوک1:07:25 ڕۆڵی دامەزرێنەری بزنس1:10:03 ئەزمونی کڕیار1:12:32 نمونەی بزنسی سەرکەوتوو1:14:15 ناونانی بزنس1:17:40 بزنس لە کوردستان ئەم هەموو شتەی ئەوێ؟1:20:58 لە کوردستان ئیش هەیە؟1:23:29 چۆن دەستت پێکرد؟1:24:45 چیرۆکی لۆگۆی تۆیۆتا1:27:16 سپۆنسەر1:33:00 "نازانم لەکوێوە دەستپێبکەم؟"1:33:45 دیزاینەر و پارە و موشتەری1:43:00 بگەڕێیتەوە چی باشتر ئەکەیت؟1:48:10 ئێستا چی ئەکەن؟1:51:07 بزنس بۆ هەموو کەسێکە؟1:58:10 بزنسی کریەتیڤ قازانجی زۆرە؟2:05:00 پێشنیاری ئەم بزنسە ئەکەیت؟2:13:02 زیرەکی دەستکرد - Ai2:19:20 پابەندبوون و فێربوون2:22:18 دیزاینەر بیرۆکە لە هەموو شتێک وەرەگرێت2:23:40 زیرەکی دەستکرد و دیزاینەر2:27:20 براند تەنها لۆگۆ نییە2:28:50 لە چی پەشیمانی؟2:29:55 سپۆنسەر2:30:50 نەخشەی مێشک - mindmap2:35:40 باشترین شت لە وایت سپەیس2:39:46 زمانی کوردی2:45:41 کۆتایی

    چۆن براندێک دروستبکەین لە سفرەوە | سەعد سالم
  7. 25 de mar.

    پارە و وەبەرهێنان | د. سۆران صادق

    لەم زنجیرەی فاوندەرز، لەگەڵ دکتۆر سۆران دادەنیشین — مامۆستای زانکۆ لە بواری دارایی و بازرگانێک کە زانیاری ئەکادیمی لەگەڵ ئەزموونی بازرگانی ڕاستی تێکەڵ دەکات.ئەمە گفتوگۆیە باسێکی قووڵە، مرۆڤەکان چۆن بیردەکەنەوە، چۆن هەڵسوکەوت دەکەن و چۆن بڕیار دەدەن لە ڕووی داراییەوە.دکتۆر سۆران گەشتەکەی لە سەرەتایەکی سەختەوە لە ئەوروپا بۆ خوێندن و بنیاتنانی چەندین بزنس لە بەریتانیا و کوردستاندا باس دەکات — لەوانەش کارە سەرکەوتووەکانی، شکستەکان، و وانەکانی پشت هەریەکەیان. لە کارکردن لە کرێکاری کردنەوە تا بەڕێوەبردنی کۆمپانیا و وانەوتنەوە لە بواری دارایی.هەروەها بە قووڵی باس لە پارە و وەبەرهێنان ئەکەین، چۆن بتوانین کۆنترۆلی پارە لە دەست خۆمان بێت و لە داهاتوودا دەوڵەمەند بین و پارە نەبێتە کێشە بۆ ژیانمان.لەم ئەڵقەیەدا باس لەمانە دەکەین:– وەبەرهێنان و پارە– ترس لە وەبەرهێنان– بۆچی لە خانووی کرێدا ئەژیت لە کاتێکدا ئەتوانن چەند خانوویەک بکریت؟– ئایا بەڕاستی کڕینی خانوو بڕیارێکی دارایی زیرەکانەیە یان بڕیاڕێکی سۆزدارییە؟– هەژاری پەیوەندی بە پارە نییە، بەڵکو پەیوەندی بە ڕەفتار و زانیارییەوە هەیە– جیاوازی نێوان کارکردن بۆ دەوڵەمەندبوون و کارکردن بۆ ئەوەی هەژار نەبیت– زانیاری دارایی کرداری ئەوێت نەک تەنها زانیاری– وەبەرهێنان، پاشەکەوتکردن و پلانی درێژخایەن– وەبەرهێنان لە زێڕ– ئازادی دارایی– پەیوەندی نێوان دارایی و ئایین– بۆچی خەڵک لە بڕیارە داراییەکان پەشیمان دەبنەوە و چۆن خۆیان لێی بەدوور بگرنهەروەها لێکۆڵینەوە لەوە دەکەین کە چۆن هەست و خوو و بیرکردنەوە دەرئەنجامە داراییەکان زیاتر لە خودی داهات لە قاڵب دەدەن.ئەگەر دەتەوێت لە پارە تێبگەیت لە دەرەوەی ئامۆژگاری ئاستی ڕووکەش — ئەم زنجیرەیە بیرکردنەوەت ئەگۆڕێت.بەستەرەکان:ئینستاگرامی پێشکەشکار— ئەحمەد یوسف:https://www.instagram.com/ahmedyu_uf/ئینستاگرامی د. سۆران:https://www.instagram.com/soran_habyl_sadik/پەڕەی ماستەرمایند لە فەیسبووک:https://www.facebook.com/share/18Rv64odWg/?mibextid=wwXIfr

    پارە و وەبەرهێنان | د. سۆران صادق
  8. 16 de fev.

    سۆشیاڵ میدیای بزنسەکان، ناوەڕۆک، ستراتیجی و براندی کەسی | سەڵاح هەورامی

    لە زنجیرەی ١٠ی فاوندەرز لەگەڵ سەڵاح هەورامی پسپۆڕی مارکێتینگی سۆشیال میدیا دادەنیشین, بە وردی قسە لەسەر بازاڕگەری و مارکێتینگ، سۆشیاڵ میدیا، ناوەڕۆک، براندی کەسی و ئینفلوێنسەرەکان ئەکەین.باسی ئەوە ئەکەین بازاڕگەری چۆن بکرێت، پەیجێکی ئۆنلاین و بزنسی گەورە چۆن ڕیکلام بکەن، ناوەڕۆک و ستراتیجی چییە و چۆن دابنرێت.هەروەها باس لەمانە ئەکەین:– بۆچی ئەو بزنسانەی کە لە ئێستاوە سەرکەوتوون لە دەرەوە هێشتا پێویستیان بە سۆشیال میدیا هەیە– ئەگەر پارەیەک بۆ مارکێتینگ خەرج بکەیت، ئایا یەکسەر پارەکە ئەگەڕێتەوە؟– ئایا بەڕاستی ریکلام شایەنی پارە سەرفکردنە؟– ڕیکلام خۆی بڵاوبێتەوە یان سپۆنسەر بکرێت؟– چۆن خاوەن بزنسە بچووکەکان دەتوانن سۆشیال میدیای خۆیان بەڕێوەببەن؟– دانانی پەیجی ئۆنلاین باشترین ڕێگەیە بۆ دەسپێکردنی بزنسی بچووک؟– بۆچی زۆرێک لە خاوەنکارەکان دوودڵن لە وەبەرهێنان لە بازاڕکردندا– ئایا مارکێتینگ تەنها پەیوەندی بە فرۆشتنەوە هەیە، یان پەیوەندی بە پێدانی بەهاشەوە هەیە؟– نموونەی کارێکی سەرکەوتووی مارکێتین– براندی کەسی– بزنسی گەورە و بچووک چۆن ریکلام بکەن– ناوەڕۆک و ستراتیجی بزنس و سۆشیاڵ میدیاهەروەها باس لەوە دەکەین کە چۆن مرۆڤەکان بە شێوەی ئۆنلاین ڕەفتار دەکەن، چۆن بڕیارەکان کاریگەرییان لەسەرە و چی بە سۆشیال میدیای کۆمپانیایەکدا بگۆڕێت.ئەگەر تۆ دامەزرێنەر، خاوەنی بزنس، یان پلانت هەیە شتێکی تایبەت بە خۆت دەستپێبکەیت — ئەم ئەڵقەیە یارمەتیت دەدات بیرکردنەوەیەکی ستراتیژیتر لەبارەی مارکێتینگەوە بکەیتەوە لەبری ئەوەی لە ڕووی سۆزدارییەوە بیربکەیتەوە.✨ فاوندەرز پۆدکاستێکە کە تێیدا خاوەنکاران، سەرکردەکان و دامەزرێنەرانی بە ئەزموون باسی چیرۆکی خۆیان ئەکەن.هەر ئەڵقەیەک بە قووڵی ئەچێتە ناو چۆنییەتی دەستپێکردنی کارەکان، گەشەپێدان و بەردەوامبوونی — لە بیرۆکەی دەستپێکردنەوە تا سەرکەوتنی بزنسەکە، ئاستەنگ و چارەسەرکردنی کێشەکان.گەر ئەتەوێت کاری تایبەت بە خۆت دەست پێ بکەیت، تەنها حەزت لە بوارەکەیە، یان ئەتەوێ گەشە بە بازرگانییەکەت بدەیت. فاوندەرز ئەو شوێنەیە کە چیرۆکی پشت بزنسەکانی تێدا دەگێڕدرێتەوە، لەگەڵمان بن.بەستەرەکان:ئینستاگرامی پێشکەشکار— ئەحمەد یوسف:https://www.instagram.com/ahmedyu_uf/ئینستاگرامی سەڵاح هەورامی:https://www.instagram.com/salah__bashir/ئینستاگرای ئاورا ئەیجینسی:https://www.instagram.com/aura.agency.iq/سپۆنسەرەکان:دیکۆر هۆم لە فەیسبوک:https://www.facebook.com/decorhomeسیمپل لە ئینستاگرام:

    سۆشیاڵ میدیای بزنسەکان، ناوەڕۆک، ستراتیجی و براندی کەسی | سەڵاح هەورامی

Sobre

✨ فاوندەرز پۆدکاستێکە کە تێیدا خاوەنکاران، سەرکردەکان و دامەزرێنەرانی بە ئەزموون باسی چیرۆکی خۆیان ئەکەن. هەر ئەڵقەیەک بە قووڵی ئەچێتە ناو چۆنییەتی دەستپێکردنی کارەکان، گەشەپێدان و بەردەوامبوونی — لە بیرۆکەی دەستپێکردنەوە تا سەرکەوتنی بزنزەکە، ئاستەنگ و چارەسەرکردنی کێشەکان. Founders—a podcast dedicated to telling the real stories behind starting and growing businesses and organizations. Our goal is to inspire, educate, and empower the next generation of entrepreneurs and leaders by learning directly from those who’ve done it.