کافه وتووێژ

Soheil Abbasi, Foad Ansari, Arash Amani

پادکەستی کافه وتووێژ بەخێربێن بۆ پادکەستی "کافه وتووێژ"، کە لە فؤاد ئەنساری، ئەرەش ئامانی و سۆهەیل عەباسی پێکهاتووە. ئەم پادکەستە، بە شکلی گفتوگۆیەکی هاوڕێیانە، باسی زانست و تێکنەلۆجیا، کۆمەڵگا، سیاسەت و کەلتور دەکات. لەم پادکەستەدا: تێکنەلۆجیا: هەواڵ و نوێترین پەیوەندیدانە و پەرەپێدانەکانی تێکنەلۆجیا کۆمەڵگا: چۆنیەتی کاریگەری تێکنەلۆجیا و ناوەڕۆک لەسەر ژیان و ڕۆژانەی کۆمەڵگا سیاسەت: ڕووداوە نوێیە سیاسییەکان و تێگەیشتن لە بواری سیاسەت و کارگێڕی کەلتور: چۆنیەتی پەیوەندیدانی کەلتوری کوردی و کەلتورە جیهانییەکان

Episodes

  1. 01/29/2025

    ٦. ‎سەرکەوتوویی خێرا: لە خەیاڵەوە بۆ ڕاستی

    ژمارەی ٦ی پادکەستی کافە وتووێژ بە هۆی تۆزێک گیروگرفتەوە درەنگ ئامادە بوو بەڵام هیوادارین بە دڵی ئێوەی بیسەرانی هێژا بێت. دیسان وەکوو جاران یاریدەر و پشتیوانی ئێمە بن. لەم ژمارەدا سەبارەت بە کێشەیێکی گەورەی کۆمەڵایەتی قسە دەکەین ئەویش سەرکەوتنی کورت خایێن و خێرایە. بێگومان دیتووتانە و بیستووتانە کۆڕبەند و کۆبوونەوەی زۆر بەڕێوە دەچێت لەسەر ئەوەی کە ویستی تۆ بە ئاسانی جێ بە جێ دەکرێ و بەس بە خەیاڵ و حەزی ئێوە هەموو جیهان و کاینات یاریتان دەدات کە بەو ئامانجەی وا لە دڵتاندایە بگەن! ئایا ئەم بیرۆکە ڕاستە؟ بەس ویستی کەسەکان گرنگە؟ بۆ گەیشتن بە ئامانج ڕێگایێکی نهێنی و ڕەمزی هەیە؟ شەریکەی هێرەمی چییە و جیاوازی لەگەڵ بازاڕدیتنەوەی فرەئاستی چییە و چۆن لە سەرنجی ئێمە بۆ لای خۆیان ڕادەکێشن و گیرۆدەمان دەکەن؟ فرۆشیارەکان چۆن فێڵمان لێدەکەن؟ وڵامی ئەم پرسیارانە لە ژمارەی شەشی پادکەستی کافە وتووێژدا ببیسن. چاوەڕوانی ڕا و بۆچوونەکانی ئێو دەبین.

    1h 18m
  2. 11/02/2024

    5. به‌شی 5 پادکه‌ست کافه وتووێژ - بە بۆ چییەوە دەستپێ بکەن

    بە بۆ چییەوە دەستپێ بکەن گرینگترین شت بۆ دامەزراندنی یەکدانە کاروکاسبی چییە؟ دەسمایە؟ بەرهەم؟ تیم؟ لەم بەشەی کافە وتووێژدا وڵامی ئەم پرسیارە دەدەینەوە! گرینگترین وڵام کە دەبێت بیدۆزینەوە لەمەڕ پرسیاری "بۆچی"دایە. وڵامی ئەم دوو پرسیارەی خوارەوە چۆن دەدەنەوە: بۆچی دەبێت ئەمن ئەم ستارتاپە دامەرزێنم؟ بۆچی دەبێت ئەم بزووتنەوەیە بخەینە ڕێگە؟ ئەگەر وڵامی پرسیاری یەکەم پووڵ و پارەیە وڵامی پرسیاری دووهەم دەتوانێت پووڵ و پارە بێت؟ هەر کارێک کە دەستپێ دەکەن "بە بۆ چییەوە دەستی پێبکەن" (Start With Why) ناوی کتێبێکە لە سیمۆن سینک (Simon Sinek). سیمۆن لەم کتێبەدا باس لەوە دەکات کە "بۆچەیی" کارێک لە هەموو شتێک گرینگترە چونکە دەبێتە هۆی پێکەوە بەستنی هاو باوەڕانی بەدیهێنانی ئەو چییەتییە. وڵام دانەوە بە "بۆچەیی" دەست پێکردنی هەر کارێک بەردی بناغەی ئەو کارەیە لە مانەوە و بەردەوام بوونیدا. پاش وەڵام بە چییەتی کارەکە "چلۆن" دێتەوە ئاراوە. چلۆن ئامانجی چییەتی دامەزراوەکەمان بپێکین؟ دوای "بۆچی" و "چلۆنی" پرسیاری تازە دێتە سەر "چی" کە پیشاندەر و ڕەنگدانەوەی بۆچییە. "چی" خۆی لە بەرهەمی چێ کراودا دەنوێنێت. "بۆچی"، "چلۆن" و "چی" سێ جەغزن بە یەک چەقەوە. "بۆچی" لە ناوەندایە و "چلۆن" بە دەوریدا و "چی" بازنەی بێروونییە. زۆربەی کاروکاسبییەکان بەر لەوە وڵامی ئەوە بدەنەوە بۆ دەبێت ئێمە هەبین دەکەونە دووی وڵامی چی دروست بکەین و بە پێچەوانەوە هەنگاو هەڵدەگرن بۆیە هەنگاوەکانی دامەزراوەکەیان لەرزۆک و نەزۆک دەبێت.

    1h 8m

Ratings & Reviews

5
out of 5
2 Ratings

About

پادکەستی کافه وتووێژ بەخێربێن بۆ پادکەستی "کافه وتووێژ"، کە لە فؤاد ئەنساری، ئەرەش ئامانی و سۆهەیل عەباسی پێکهاتووە. ئەم پادکەستە، بە شکلی گفتوگۆیەکی هاوڕێیانە، باسی زانست و تێکنەلۆجیا، کۆمەڵگا، سیاسەت و کەلتور دەکات. لەم پادکەستەدا: تێکنەلۆجیا: هەواڵ و نوێترین پەیوەندیدانە و پەرەپێدانەکانی تێکنەلۆجیا کۆمەڵگا: چۆنیەتی کاریگەری تێکنەلۆجیا و ناوەڕۆک لەسەر ژیان و ڕۆژانەی کۆمەڵگا سیاسەت: ڕووداوە نوێیە سیاسییەکان و تێگەیشتن لە بواری سیاسەت و کارگێڕی کەلتور: چۆنیەتی پەیوەندیدانی کەلتوری کوردی و کەلتورە جیهانییەکان